گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەیان بۆ دروستبووە

نۆ منداڵ و ئەکادیمیەکى نەخۆش لەهەرێم چاوەڕوانى گەیشتنن بە ئیسرائیل

2021.03.23 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
نۆ منداڵ و ئەکادیمیەکى نەخۆش لەهەرێم چاوەڕوانى گەیشتنن بە ئیسرائیل

ناس کورد-

 

رۆژنامەیەکى ئیسرائیلى بڵاویکردەوە "رێوشوێنى بیرۆکراتى" کۆسپى خستووەتە بەردەم گەیشتنى نۆ منداڵ و ئەکادیمیەک لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ ئیسرائیل بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى "تایمز ئۆف ئیسرائیل" کە "ناس کورد"  (سێشەممە 23 ئازارى 2021) بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەو منداڵانە بەدەست کێشەى دڵەوە دەناڵێنن و پێویستە بەپەلە چارەسەر بکرێن، یەکێکیان منداڵێکى ئێزیدییە لە شنگال، کە لە نەخۆشخانەیەکى دهۆکە و چاوەڕوانى پێدانى رەزامەندییە تا ببرێتە ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەریی.

 

پزیشکەکانى سەنتەرى پزیشکى شیبا لە تەلئەبیب ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەرى ئەو منداڵە نیشانداوە کە تەمەنى تەنها دوو مانگە و بەدەست کێشەى نەگەیشتنى خوێن بە سییەکانییەوە دەناڵێنێت.

 

بەڵام ئەو منداڵە و ئەوانەى دیکە لەگەڵ ئەکادیمیەک کە بەدەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت، داواکارى چونیان بۆ ئیسرائیل رەتکراوەتەوە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەریی بەپەلە لەدوو هەفتەى رابردوودا بەهۆى "بیرۆکراتییەتەوە"، ئەوەش بەپێی راپۆرتەکە.

رونیشیکردووەتەوە، "بیرۆکراتییەت" ى ئیسرائیلى لەگەڵ کۆت و بەندى تایبەت بە کۆرۆنا بووەتە هۆى رەتکردنەوەى ئەو داوایانە، سەرەڕاى ئەوەى پێشتر رێوشوێنەکان لەو بارەیەوە زۆر ئاسان کرابوون.

 

ئیسرائیل رێوشوێنى توندى گرتووەتە بەر بۆ چوونە ئەو وڵاتە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە و لیژنەى تایبەتمەندى پێکهێناوە بۆ تاوتوێکردنى هەر راپۆرتێک بۆ رێگەدان بە خەڵک و نەخۆش.

 

لیژنەکە داواى وەرگرتنى ئەو منداڵانەى رەتکردووەتەوە، بەهۆى ئاڵۆزى بیرۆکراتى لیژنەکە و لایەنە حکومییەکان، ئەوەش بەوتەى جوناسان مایلز دامەزرێنەرى رێکخراوى Shevet Achim کە رێکخراوى کریستیانە و منداڵان لە وڵاتانى عەرەبییەوە دەباتە ئیسرائیل بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

Hena-yazidi-baby-e1616442028863.jpg

باوکى یەکێک لە منداڵەکان لە دهۆک دەڵێت، بە رۆژگارێکى قورسدا تێدەپەڕن، منداڵەکەى دۆخى زۆر خراپە و ناتوانن هیچى بۆ بکەن.