گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى گەڕانەوەى تەرمى کەمال مەزهەر و بەخاکسپاردنى راگەیەنرا

2021.03.23 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى گەڕانەوەى تەرمى کەمال مەزهەر و بەخاکسپاردنى راگەیەنرا

ناس کورد-

 

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، بڕیارە ئەمشەو تەرمی دکتۆر کەمال مەزهەر بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و  ڕۆژی چوارشەممە ببرێتە سلێمانى و بەخاک بسپێردرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەمڕۆ سێشەممە لە لاپەڕەى خۆى لەفەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "بڕیارە ئەمشەو تەرمی کەسایەتیی ئاکادیمیی و نیشتمانیی کوردستان، کۆچکردوی خۆشەویستمان پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرو پێشوازیی بکرێت".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەشدارانی مەراسیمەکەوە پێشوازیی ڕەسمیی دەکرێت و بەرەو شاری سلێمانی ماڵئاوایی لێدەکرێت".

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، لە دەروازەی شاری سلێمانی لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و ئامادەبووانەوە پێشوازیی دەکرێت و بە مەراسیمێکی شایستە  بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێدەکرێت. بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە پێویستە هەمووان پابەندی ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بن.

 

مێژونووسى دیارى کورد د.کەمال مەزهەر، رۆژى 16ى ئازارى 2021 لە تەمەنى 84 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد. دواتر  سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانی بە لایەنە فەرمیەکانى حکومەت کرد بە گواستنەوەى تەرمى کەمال مەزهەر لە وڵاتى ئەڵمانیاوە بۆ دوا مەنزڵگەى لە عێراق.  

 

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە ساڵی 1937ی زاینی لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبووە. لە ساڵی 1959ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.  

  

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە سۆڤیەتدا لە ساڵی 1969ی زایینی لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت. لە ساڵی 1981 بە پایەی مامۆستایی لە مێژوو گەیشت.  

  

کەمال مەزھەر ئەحمەد دیسانەوە چوو بۆ عێراق و لە ساڵانی 1971 ھەتا 1975ی زایینی سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بوو.  

  

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوو، ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆلینەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەریە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆلینەکانی عەرەبی وانەی داوە.  

  

ئەو ھەروەھا ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد بوو لە پاریس.