گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان ئەگەرێک بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار دەخاتە ڕوو

2021.03.23 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان ئەگەرێک بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار دەخاتە ڕوو

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دەکرێت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ بانکى ناوەندى نرخى دۆلار گۆڕانکاریى بەسەردا بێت و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە وەزارەتى دارایى نایەوێت گۆڕانکارى لە نرخەکەدا بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولهادى سەعداوى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (23ى ئازارى 2021) لەمیانەى لێدوانێکى تەلەفزیۆنى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، جێگیرکردنى نرخى دۆلار لە 130 هەزار دینارى عێراقیدا واقیعیانەیە و لەگەڵ دۆخى ئیستاى هاووڵاتیان دەگونجێت.

 

وتیشى، بانکى ناوەندى لەبارەى جێگیرکردنى نرخى دۆلار لە 130 هەزار دیناردا لارى نییە بەڵام وەزارەتى دارایى رێگرە.

 

رونیشیکردەوە، پێوێستییان بە دانیشتن و گفتوگۆکردنە لەگەڵ وەزیرى دارایى و پارێزگارى بانکى ناوەندى.

 

جەختیشیکردەوە کە لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلاردا نرخى شتومەک و کاڵاکان بەریژەى سەدا 23 بەرزبووەتەوە و خەڵکانى هەژار و کەمدەرامەت زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە و لەهەندێک پارێزگادا ڕێژەى هەژارى گەیشتووەتە سەدا 50.