گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئامارى هاتنى گەشتیاران بۆ شارى هەولێر لە نەورۆزدا راگەیەندرا 

2021.03.23 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى هاتنى گەشتیاران بۆ شارى هەولێر لە نەورۆزدا راگەیەندرا 

ناس کورد-

گەشتوگوزاری هەولێر ئاشکرایدەکات، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 34 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای هەولێر کردووە و پێشبینی زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانیش دەکرێت بەهۆی نەمانی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر (23ی ئازاری 2021) لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنی کە "ناس کورد" بینەری بوو رایگەیاند، لە چوار ڕۆژی ڕابردوو 34 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای هەولێر و بۆ ئەمڕۆش بەهۆی ئەوەی لەکاتژمێر 6:00ی بەیانی کە قەدەغەی هاتووچۆی شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عیراق هەڵگیراوە، پێشبینی دەکرێت هاتنی گەشتیاران بۆ هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاد بکات.

 

 وتیشى، رێنماییەکانی حکومەت و قەدەغەی هاتووچۆ هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی گەشتیاران، بەو هۆیەشەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی هاتنی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ هەولێر بەڕێژەی 50٪  کەمیکردووە.

 

بەوتەى نەریمان فازڵ "لە جەژنی سەری ساڵ و لە زستاندا، هەندێک چالاکی لەو ناوچانە ئەنجامدرا کە بەفریان لێ دەبارێت، بۆیە لە زستانیش گەشتیارێکی زۆر سەردانی هەولێریان کردووە و بەگشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە".