گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە جێگری سەرۆكی پەرلەمانەوە:

هۆكارێكیتر بۆ دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە ئاشكرا كرا

2021.03.22 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكارێكیتر بۆ دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە ئاشكرا كرا

ناس كورد_

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق حەسەن كەعبی بە سەنتەری نیشتمانی هەواڵی ڕاگەیاند: هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران لەپشت دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە بوو بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی ئەلسەباحی فەرمی (22 ئازاری 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە و پوختەی زانیاریی سەرچاوە جیاجیا پەرلەمانییەكانە، هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر بودجە لەشەممەی ڕابردوەوە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سێ هوكاری سەرەكی بووە:  یەكەمیان پەیوەندی بە هەڵوێستی وەفدی كوردییەوە هەیە كە ویستویانە حساباتی نەوت ساڵانەبێت نەك مانگانە، ئەوەش بەدڵی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەبووە و بەم هۆیەشەوە وەفدەكە تەلاری پەرلەمانیان بەجێهێشتووە.  

  

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە هۆكاری دووەمیش تانەی لیستی فەتح بووە لە پێدانی ئیمتیازاتی دارایی بە ئاوارەبووەكانی خێوەتگای ڕەفحا لە ڕاپەڕینی 1991، سێیەم هۆكاریش ناكۆكی و مشتومڕ بووە لەسەر نرخی دۆلار و داواكاریی گێڕانەوەی 100 دۆلار بۆ 119 هەزار لەمامەڵەی بانكی ناوەندی.  

  

ئەلسەباح ئاماژەی بەوەكردووە جگە لەوانەش هەندێ لە لیستەكان داوای یەكلاییكردنەوەی پۆستە باڵا ئەمنییەكانیان كردووە كە ئێستا بەوەكالەت بەرێوە دەبرێن.