گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەندێك ناوچەش باران

پێشبینی: سبەی لەهەندێ ناوچە باران و لەهەندێكیتر پلەی گەرما دەگاتە 40

2021.03.22 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی: سبەی لەهەندێ ناوچە باران و لەهەندێكیتر پلەی گەرما دەگاتە 40

ناس كورد_

كەشناسێكی عێراقی پێشبینی دەكات سبەی لەگەڵ ئەوەی لە باكور و ناوەڕاستی عێراق چاوەڕوانی باران دەكرێت، لەهەندێ ناوچەی باشوور وشكی و گەرما زاڵە و پلەكانی گەرما دەگەنە 40 سەدی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەشناسی عێراقی، نائیل عەلی لە بڵاوكراوەیەكی كەشناسیدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆكردووە پێشبینی ئەوە دەكات پلەكانی گەرما لەباشوری عیراق لەنێوان 40 _ 41 پلەی سەدیدا بن لەناوەڕاستی عێراق 25_30 پلەی سەدی، لە باكور و هەرێمی كوردستان 19_23، لە ڕۆژئاوای عێراق 20_22. 

 

لەلایەكیترەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەوی دووشەممە، لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت وسبەینێ سێشەممەش بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.  

  

هەر بەگوێرەی پێشبنییەکان، پلەکانی گەرمی مامناوەند و بەهاری دەبن و لەنێوان 8 بۆ 20 پلەدا دەبن.    

 

بەگوێرەی پێشبینییەكانی پەیجی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان، رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارین لە مەودای جێگیربوونی کاریگەری شەپۆلەکە بەم شێوەیە .

سنوری پارێزگای دھۆک ١٥ بۆ ٦٠ملیمەتر

سنوری پارێزگای ھەولێر ٥ بۆ ٦٠ملیمەتر

سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٠ بۆ ٥٠ ملیمەتر

سنوری پارێزگای سلێمانی ١٥ بۆ ٣٥ ملیمەتر

سنوری پارێزگای ھەڵەبجە ١٠ بۆ ٢٠ ملیمەتر

سنوری پارێزگای کەرکوک ٥ بۆ ١٥ ملیمەتر

سنوری ئیدارەی گەرمیان ٢ بۆ ٧ ملیمەتر

کاریگەری ئەم شەپۆلەش تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٢٥-٣-٢٠٢١لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەمێنێتەوە.