گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند فەرمانێکى بەپەلە لە کازمییەوە دەربارەى بەشە خۆراکى مانگانە

2021.03.22 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
چەند فەرمانێکى بەپەلە لە کازمییەوە دەربارەى بەشە خۆراکى مانگانە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق چەند فەرمانێکى بەپەلەى دەرکرد، کە بەشێکیان تایبەتن بە بەشە خۆراکى مانگانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە سەرچاوەیەکى حکومى رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى بە وەزارەتى بازرگانى کردووە ئەوپەڕى ئامادەباشى بکەن بۆ دابینکردنى تەواوى ماددەکانى بەشە خۆراک و دابینکردنى بەشە خۆراکى زیادە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، هەروەها کازمى فەرمانیکردووە بە دام و دەزگا ئەمنییەکان رێگرى بکەن لە یاریکردن بە نرخ و ماددەکانى بەشە خۆراک.

 

سەرچاوەکە وتیشى "رێوشوێنى سزادان بەرانبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە دۆخەکە بقۆزێتەوە و نرخى ماددە خۆراکییەکان بەرزبکاتەوە".

 

باسى لەوەشکرد، زۆربەى ئەو خۆراکانەى نرخیان بەرزبووەتەوە لە عێراق دروستدەکرێن و بە دۆلار لە دەرەوە نەکڕدراون، بەڵام بەشێک لە بازرگانە چاوچنۆکەکان دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و نرخیان بەرزکردووەتەوە.