گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا؛ خۆپیشاندان و توندوتیژیى و سوتاندنى ئۆتۆمبیلى پۆلیس

2021.03.22 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا؛ خۆپیشاندان و توندوتیژیى و سوتاندنى ئۆتۆمبیلى پۆلیس

ناس کورد-

 

بۆ ڕۆژى دووەم لەچەند شارێکى بەریتانیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و ئاڵۆزى تێکەوتووە،خۆپیشاندەران لەشارى بریستۆڵ گڕیان بەردایە دوو ئۆتۆمبیلى پۆلیس و بەوهۆیەوە دوو پۆلیس بەسەختى برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى بەریتانیا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ( 22ى ئادارى 2021) بۆ ڕۆژى دووەم هەزار خۆپیشاندەر لە شارى بریستۆڵى باشوورى خۆرئاواى ئینگلتەرا ڕژانە سەر شەقامەکان و پابەندبوونیان بەڕێنمایە تەندروستیەکانیش شکاند، ئەوەش وەکو ناڕەزایەتیەک بەرامبەر پڕۆژە یاسایەکى حکومەت لەپەرلەماندا کە دەسەڵاتى زیاتر دەداتە پۆلیس بۆ سەپاندنى مەرج و کۆتوبەند لەسەرئەنجامدانى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لەشەقامەکاندا.

دەسەڵاتدارانى شارەکە دەڵێن، سەرەتا خۆپیشاندانەکان بەئاشتى دەستیانپێکردووە بەڵام بەهۆى کەمینەیەکەوە بۆ توندوتیژى گۆڕاوە.

 

لاى خۆشیەوە، بریتى پاتیل وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەوەى لەبریستۆڵ ڕوودەدات مایەى قبوڵکردن نییە و چاو ناپۆشن لەکردەوە بەڵتەجییەکان کە کەمینەیەک پێیهەستاوە.

بەهۆى ئاڵۆزییەکانەوە دوو پۆلیس کە یەکێکیان ڕان و یەکێکیان دیکەیان قۆڵى شکاوە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و چەندین کەسى تریش برینداربوون و بەشى دەرەوەى بیناى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى شارەکەش تێکدراوە.

 

ڕۆژى شەممە بەتۆمەتى تێوە گلان لەو کارانەش نزیکەى 36 کەس دەستگیرکراون و لەشارى لەندەنیش هەزاران خۆپیشاندەر لەدژى سەپاندنەنەوەى کەرەنتینە ڕژانە سەر شەقامەکان و بەوهۆیەشەوە دوو پۆلیس برینداربوون و پۆلیسیش دەڵێت، زۆربەى دەستگیرکراوەکان ئەوانەن کە کەرەنتینەیان شکاندووە.

لەسەر ئەو ڕوداوانەش بۆریس جۆنسۆنى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا هاتە سەر خەت و بەڵێنى ئەوەیدا سەپاندنى هەندێ ڕێنمایى بۆ خۆپارێزى لەپەتاکە لەکۆتایى ئەم مانگەدا کەم بکاتەوە.