ناس کورد-
بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتودا کۆبوونەوەیەکی سێ قوڵی لەنێوان جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، نێکۆڵا باترۆشێف، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا و مەئیىربن شبات سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل لەقودس بەرێوەبچێت.
.
بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لەئەنجامی لێکتێگەیشتنێکی نێوان دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤیلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا هاتووەتە ئاراوە.
.
کۆبوونەوەکە ئەو دۆسیانەی تاوتوێ دەکات کە پەیوەندی بە کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە هەیە بەئامانجی دۆزینەوەی میکانیزمی گونجا بۆ پارێزگاریکردن لەئاسایشی ئیسرائیل، لەئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە.
.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودییە لەوبارەوە بڵاویکردوەتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بژاردە دەخرێنە ڕوو بۆ رازیکردنی ڕووسیا تا فشارەکان لەسەر ئێران زیاتر بکرێن.
.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی ڕابردوو مایک پۆمپیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئامادەن بێ مەرج دەستبەگفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکەنەوە.
.
لەبەرانبەردا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی هەرکاتێک سزاکان لابران و ئەمریکا گەڕایەوە سەر ئەو مێزەی کە جێیهێشتووە گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.
.