گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى ئەستەنبوڵ بڕیارى زیندانیکردنى دەمیرتاشى دەرکرد

2021.03.22 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى ئەستەنبوڵ بڕیارى زیندانیکردنى دەمیرتاشى دەرکرد

ناس کورد-

 

دادگاى ئەستەنبوڵ بڕیاری زیندانیکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەى بۆ ماوەى سێ ساڵ و شەش مانگ دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى رۆژنامەى حورییەتى تورکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بڕیارەکەى دادگا لەسەر دۆسیەیەک بووە کە پەیوەندى هەیە بە تۆمەتى "سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان".

 

دەمیرتاش کە لەدادگا ئامادەبوو وتى "من دوو جار خۆم بۆ سەرۆکایەتى کاندیدکردووە و ساڵانێکیشە سەرقاڵى کارى سیاسیم، رەخنەم لە حکومەت گرتووە، بەڵام سەرۆک و سەرۆک وەزیرانم بەشێوەى راستەوخۆ بەئامانج نەگرتووە".

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 ـەوە دەستگیرکراوە و زیاتر لە 4 ساڵە لە گرتووخانەی ئەدیرنەیە.