گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لیرەی تورکی داڕمانێكی مێژوویی بەخۆیەوە بینی

2021.03.22 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
لیرەی تورکی داڕمانێكی مێژوویی بەخۆیەوە بینی

ناس کورد- 

بەهۆى لابردنى بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى و دانانى ئەندامێکى ئاکەپەوە لەشوێنەکەى لەلایەن ئەردۆگان و چەند هەڵوێستێکى دیکەوە، بەهاى لیرەى تورکى بەڕێژەى 16% دابەزى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى لابردنى بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندیی تورکیا، ئەردۆگان قۆچى ئۆغڵۆى، پەرلەمانتارى پێشووى داد و گەشەپێدانى کردە بەڕێوەبەرى بانکەکە و لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرى بانکەکان بۆ کەمکردنەوەى مەترسییەکانى دۆخەکە ئۆغڵۆ ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، هیچ پلانێکى نیە بۆ گۆڕانکارى کتوپڕ.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازاری 2021، بەهای لیرەى تورکى بەڕێژەى زیاتر لە 16% بۆ 8.4 بەرامبەر دۆلار دابەزى و نرخەکەى بەرامبەر دۆلار گەیشتە 7.2185 و ڕۆژى هەینیش  ڕیکۆردى تۆمار کرد و نرخى لیرە  گەیشتە 8.58 دۆلار.

 

پێشتریش دەزگاى جۆڵد ساکسى ئەمەریکیش پێشبینى دابەزینى زیاترى بەهاى لیرەى تورکى کرد بۆ ئەمڕۆ دووشەممە.