گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكێكیان پەیوەندی بەهەرێمەوە هەیە

ڕۆژنامەی فەرمی: سێ هۆكار دەنگدانیان لەسەر بودجە دواخست

2021.03.22 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەی فەرمی: سێ هۆكار دەنگدانیان لەسەر بودجە دواخست

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلسەباحی فەرمی بڵاویكردەوە سێ هۆكاری سەرەكی لەپشت دواخستنی دەنگدان بوون لەسەر بودجەی 2021 بۆ ماوەی هەفتەیەك لەكاتێكدا ڕۆژی شەممە هەموو ئامادەكارییەك كرابوو بۆ تێپەڕاندنی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەكە (22 ئازاری 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە و پوختەی زانیاریی سەرچاوە جیاجیا پەرلەمانییەكانە، هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان یەكەمیان پەیوەندی بە هەڵوێستی وەفدی كوردییەوە هەیە كە ویستویانە حساباتی نەوت ساڵانەبێت نەك مانگانە، ئەوەش بەدڵی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەبووە و بەم هۆیەشەوە وەفدەكە تەلاری پەرلەمانیان بەجێهێشتووە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە هۆكاری دووەمیش تانەی لیستی فەتح بووە لە پێدانی ئیمتیازاتی دارایی بە ئاوارەبووەكانی خێوەتگای ڕەفحا لە ڕاپەڕینی 1991، سێیەم هۆكاریش ناكۆكی و مشتومڕ بووە لەسەر نرخی دۆلار و داواكاریی گێڕانەوەی 100 دۆلار بۆ 119 هەزار لەمامەڵەی بانكی ناوەندی.

 

ئەلسەباح ئاماژەی بەوەكردووە جگە لەوانەش هەندێ لە لیستەكان داوای یەكلاییكردنەوەی پۆستە ئەمنییەكانیان كردووە كە بەوەكالەت بەرێوە دەبرێن.