گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یادكردنەوەی نەورۆز كێشە دەخاتە ناو كۆمەڵەوە

2021.03.22 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
یادكردنەوەی نەورۆز كێشە دەخاتە ناو كۆمەڵەوە

ناس کورد-

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵ هاتە سەر هیڵی ناكۆكییەكانی عەلی باپیر و مەلا هەورامان گەچێنەیی لەبارەی یادكردنەوەی نەورۆز و پاش ڕەخنەگرتن لە لێدوانی سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف، ڕەخنەكەی سڕییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پاش ئەوەی د. هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەڕلەمانی كوردستان و كادری كۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاند " نەورۆز نە جەژنەو نەهیچ پەیوەندی بە گەلى کوردەوە هەیە"، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ، كامەران جەمال بابان زادە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو (21/ 22 ئازاری 2021) لە شیكارێكدا كە "ناس كورد" دیویەتی، ڕەخنەی لەو هەڵوێستەگرت و بەرگریی لە لێكدانەوەكانی سەرۆكی كۆمەڵ كرد لەبارەی ئاسایی بوونی ئاگر كردنەوە لەنەورۆز و بەجەژن لەقەڵەمدانی. بابان زادە جەختی لەوەش كردەوە كورد لەنەورۆز بەدەر نییە و عەلی باپیری سەرۆكی كۆمەڵیش لە بەرهەمێكدا ئەوەی ڕوونكردووەتەوە كە چەمكی جەژن تەنها بە ڕەمەزان و قوربانەوە تایبەت نییە.

 

بابان زادە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕەخنەكانی لەلێدوانەكانی پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ لە هەژماری خۆی "فەیسبوك" سڕییەوە كە هەندێكی باسی پابەندیی بوون بەكۆمەڵەوە، بەڵام "ناس" زانیویەتی جگە لەوە دووبەرەیی و ڕای جیاواز لە ئۆرگان و سەركردەكانی كۆمەڵ لەبارەی شیكارە دژ بەیەكەكانی ناو كۆمەڵ لەبارەی نەورۆزەوە دروست بووە.

 

بەپێی ئاژانسە جیهانییەكان دەوروبەری 300 ملیۆن كەس لەئاسیا پەیوەندیدارن بەنەورۆز و لە 2009 خراوەتە لیستی شوێنەوارە نا مادییەكانی جیهان لەلایەن یونسكۆوە، لەهەندێ وڵاتیش كراوەتە پشوو لەهەندێكیتری بۆنەیە، بەڵام لەوڵاتە ئیسلامییەكان مشتومڕێكی گەرم هەیە لەبارەی حوكمی ئاینیی ئەم بۆنەیە كە ئایا جەژنێكی زەردەشتی و ئاگرپەرستییە یان بۆنەیەكی رێگەپێدراوی بەهارییە لەڕوانگەی شەریعەتەوە، لەكوردستانیش دابەش بوونەكە لەناوەندە ئاینییەكاندا هەر لەمبارەیەوەیە.