ناس کورد-
سەرۆکى لیستى دەوڵەتى یاساى نورى مالیکى مەرجى لیستەکەیان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە و تێپەڕاندنى لەناو پەرلەمان ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خەڵەف عەبدولسەمەد، سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی (22ى ئازارى 2021) لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "دەنگدان لەسەر بودجە رەتدەکەینەوە ئەگەر داواکارییەکانمان تیایدا جێبەجێ نەکرێت".
عەبدولسەمەد بەشێک لە داواکارییەکانى لیستەکەى لەبارەى تێپەڕاندنى بودجە خستۆتەڕوو ئەوانیش "دابەزاندنى نرخى دۆلار و دابەشکردنى دادپەروەرانەى پارە لەنێوان پارێزگاکان و هەرێمى کوردستان و موجامەلەنەکردنى هیچ لایەنێک لەسەر حسابى پارەى گشتى".