گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەوێنە؛ لە سلێمانی سێ کەس لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

2021.03.22 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە سلێمانی سێ کەس لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

 ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوو ڕووداوی جیادا سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ویستبوویان دزی لەماڵان بكەن .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە هاووڵاتیان ماڵەكانیان چۆڵ كردوو رویان لەسەیرانگاكان كرد، بەو مەبەستە و بۆ پاراستنی ماڵی هاوڵاتیان مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم كوچە و كۆلانەكان بڵاوەیان پێكرا ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر زانیارییان پێگەیشت كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەنیازن بچنە ناو ماڵێكەوە و دزییان لێبكەن دەستەبەجێ‌ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەڵهاتنیان توانرا لەكەمترین ماوەدا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە بە تۆمەتباران بووە ."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەڕووداوێكی تردا لەگەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك لەناو ماڵێكدا لەكاتی دزیكردنەكەیدا دەستگیركرا ."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە تۆمەتبارەکان پێکاتوون لە:

أ ، أ ، ح  لەدایكبووی 1982

د،أ ، أ لەدایكبووی 1977

أ ، ح ، ع لەدایكبووی 1992

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکان كوردن و دانیشتووی شاری سلێمانین بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .