گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دارایى پەرلەمان ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات 

2021.03.22 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى ڕایگەیاند، لیژنەکەیان دەنگیانداوە بەوەى هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى حکومەتى ناوەند بکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (21ى ئادارى 2021) لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدوداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لیژنەکەیان لەسەر ڕادەستکردنى 460 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانەى هەرێم دەنگیداوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هەندێ لایەنى سیاسیش داواى زیادکردنى دەقێکى تریان لەبودجەکە کردووە لەکاتى ئامادەنەبوونى هەرێم بەپابەندبوون بەئەرکەکانى ئەوا شایستە داراییەکان ببڕدرێن.

 

سەفار دەشڵێت، بودجە بۆ هەموو وڵاتە نەک بۆ چینێکى دیاریکراو و پشکى پارێزگاکان و نرخى دراو هۆکاربوو بۆ ئەوەى هەندێ لایەنى سیاسى هۆڵى پەرلەمان بایکۆت بکەن.



لەبارەى پرسى دراویشەوە لەبودجەدا، سەفار باسى لەوەش کردووە، ئەگەر پەرلەمان نرخى دراو دەستکارى بکات لەبودجەدا ئەوا بانکى ناوەندى تانە لەبڕیارەکەى دەدات.