گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راپۆرتێک:سوپاى پاسداران پلانى هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکى داڕشتوە

2021.03.21 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێک:سوپاى پاسداران پلانى هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکى داڕشتوە

ناس کورد- 

دوو بەرپرسى هەواڵگرى ئەمەریکا ئاشکراى دەکەن، لەلایەن سوپاى پاسدارانى ئێرانیەوە پلانى هێرشکردنە سەر بنکەى سەربازى فۆرت ماکنێرى نزیک واشنتۆن دانراوە لەگەڵ کوشتنى بەرپرسێکى باڵاى سەربازى ئەو وڵاتە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى ئاسۆشێتید پرێس (21ى ئازارى 2021) لەڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە (21ى ئازارى 2021) لەسەر زارى دوو بەرپرسى هەواڵگرى ئەمەریکاوە بڵاوى کردەوە، ئاژانسى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا مانگى کانوونى دووەم چەند بەڵگەیەکى خستووەتە ڕوو کە سوپاى پاسداران پلانى هێرشێکى داناوە کۆتایى ساڵى 2021 بیکاتە سەر بنکەى فۆرت ماکنێرى ئەمەریکا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو پلانە هاوشێوەى هێرشکردنە سەر کەشتیەکى جەنگى ئەمەریکا USS Cole کە ساڵى 20000 لەسەر چالاکیەکى خۆکوژى لەڕێگەى بەلەمێک بەتەنیشیەوە لەبەندەرى عەدەنى یەمەن هێرشى کرایە سەر و کوژرانى 17 دەریاوانى لێکەوتەوە.

 

ئەو دوو بەرپرسە هەواڵگرییە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، پلانى کوشتنى جۆزیف مارتنى جێگرى سوپا سالارى ئەمەریکاش دانراوە. 

 

بنکەى سەربازى فۆرت ماکنێر یەکێکە لەکۆنترین بنکەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و هەروەها بارەگاى جۆزیف مارتنیشە و ئەو مەترسیەش واى کردووە کە پارێزگارییەکى توندوتۆڵ بخرێتە سەر ناوچەکە کە نزیکە لەناوچەى وتر فرانت دیسترکێتى دەریاى واشنتۆنەوە.