گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەدرییەكان هۆكارەكانی پشت دواكەوتنی بودجە ئاشكرا دەكەن

2021.03.21 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
سەدرییەكان هۆكارەكانی پشت دواكەوتنی بودجە ئاشكرا دەكەن

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانێتی سائیرونی سەدر، سادق سلیتی هۆكارەكانی پشت دواخستنی دەنگدان لەسەر بودجەی ڕوونكردەوە و جەختیكردەوە هیچ بودجەیەك هێندەی 2021 مافی ناوەڕاست و باشووری دەستەبەر نەكردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سلیتی لەلێدوانێكی بۆ ناوەندی هەواڵی نیشتمانی عێراق كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (21 ئازاری 2021) پێداگریی هەندێك لیست بۆ دەستخستنی دەسكەوتی شەخسی لەپشت دواخستنەكەوەیە ئەویش لەڕێگای داواكردنی بودجەی زیاتر بۆ هەندێك دەزگا و دامەزراوەی بندەستی خۆیان.

 

پەرلەمانتارەكەی سەدر باسی لەوەشكردووە هەندێك پێداگرییان كردووە لەسەر زیادكردنی 35 هەزار پلەی وەزیفی ئەمنی بۆ بەكارهێنانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن.

 

بەبۆچوونی سلیتی ئەو بایكۆتەی كە هی بودجە كراوە لەزیانی عەرەب و شیعە بووە و كوردی هانداوە سەقفی داواكانی خۆی بەرز بكاتەوە.

 

لەبارەی پێداگرییەكانیش بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار سادق سلیتی پرسیاری كردووە، ئەگەر بەڕاستیانە بۆچی لەلیژنەی دارایی داوایان نەكرد كە نوێنەری سەرجەم حیزبەكانی تێدایە و دوومانگە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و دەڵێت "شتەكە هەموی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و تیپەڕاندنی ئەو شتانەیە كە شۆی میدیایین".

 

لێدوانەکەى سلیتى لەکاتێکدایە کە پێشتر محەمەد شیاع سودانی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سێ یەکی پەرلەمانتاران داوای گێڕانەوەى نرخی پێشووی دۆلار دەکەن و ناوی سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانەشی بڵاوکردووەتەوە. 

 

محەمەد شیاع سودانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناوی 120 پەرلەمانتاری هاوپێچ کردووە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، "دووبارە داوای چاوخشاندنەوەى بە نرخی دۆلاردا دەکەین بەهۆی ئەو کاریگەرییە نەرێنییەی هەیەتی و بووەتە ناڕەحاتی بۆ هەژاران و ئەوانەی داهاتیان سنوردارە، بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک بەڕێژەی 100%." 

 

محەمەد شیاع سودانی دەشڵێت، "ئەوەش ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی هەژاران و ئەوانەی داهاتیان سنوردارە." 

 

باسی لەوەشکردووە کە "حکومەت شکستی هێناوە لە ئەنجامدانی ئەو ڕێکارانەی کە پێویست بوو بۆ سوککردنی باری سەرشانی ئەو کەسانەی کە توشی زیان بوون، بۆیە لەئێستادا و بە تایبەت بەهۆی بەرزبوونەوەى نرخی نەوت، بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار بێ بیانووە." 

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختی کردووەتەوە کە "بەهۆی دابەزینی نرخی دینار و بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک، کارە بچوک و ناوەندییەکان وەستاون." 

 

دەشڵێت، "ئێمە لەگەڵ هاوڕێیان دەنگ بەو بڕگەیە نادەین کە تێیدا نرخی یەک دۆلاری بەرزکردووەتەوە بۆ 1450 دیناری عێراق." 

 

ئەوە لەکاتێکدا پێشتر چەندین جار لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە کە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە و ئەو بڕگەیە پەیوەستە بە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندییەوە. 

 

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەى کە واژۆیان کردووە بۆ گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار:

١- يوسف الكلابي

٢- عمار الشبلي

٣- محمد شياع السوداني

٤- منصور البعيجي

٥- حسن فدعم الجنابي

٦- رياض التميمي

٧- دلال الغراوي

٨ - عبدالامير المياحي

٩- المهندس عباس العطافي

١٠- د. علية الامارة

١١- عالية نصيف

١٢ - لبنى رحيم

١٣- ندى شاكر جودت

١٤- د.سعاد الوائلي

١٥-زهرة البچاري

١٦ - عبد عون العبادي

١٧- بهاء النوري

١٨- سهام الموسوي

١٩- عطوان العطواني

٢٠- خليل المولى

٢١- سعد الخزعلي

٢٢- اشواق كريم

٢٣- خديجة علي التركماني

٢٤- عدي الشعلان

٢٥- عدنان الاسدي

٢٦- مزاحم التميمي

٢٧-فلاح الخفاجي

٢٨-عامر الفائز

٢٩- زينب الخزرجي

٣٠ - ايوب الربيعي

٣١- حمد الموسوي

٣٢ - حيدر الفوادي

٣٣- هناء الطائي

٣٤ - احسان الشبلي

٣٥ - ناصر تركي

٣٦- سناء الموسوي

٣٧ - ثورة الحلفي

٣٨ - وفاء حسين

٣٩ - غايب العميري

٤٠ - وسن السعدي

٤١- خالد الجشعمي

٤٢- سعد مايع

٤٣- شيماء التميمي

٤٤- امجد العقابي

٤٥ - عباس صروط

٤٦ - قصي الياسري

٤٧ - رفاه العارضي

٤٨ - علي سعدون

٥٠- محمد ابوالهيل اللامي

٥١ - حامد عباس الموسوي

٥٢ - قصي الشبكي

٥٣ - ثامر ذيبان الحمداني

٥٤ - فاضل الفتلاوي

٥٥ - سعد الخزعلي

٥٦ - حسن سالم

٥٧ - د.رشا يحيى الحاتمي

٥٨ - انسجام الغراوي

٥٩ - علي غركان الدلفي

٦٠ - منى حسين العبيدي

٦١ - د. اكتفاء الحسناوي

٦٢ - عدي عواد

٦٣ - علاء سكر الدلفي

٦٤ - محمد كريم البلداوي

٦٥ - محمد حسين شذر

٦٦ - حسن جلال الكناني

٦٧ - لليال محمد علي البياتي

٦٨ - انتصار الموسوي

٦٩ - د . جواد الموسوي

٧٠ - اسعد العبادي

٧١ - عبدالرحيم الشمري

٧٢- حسين اليساري

٧٣ - ميزر العاكوب

٧٤- كاظم عطيه الشمري

٧٥- نايف الشمري

٧٦ - كريم عفتان الجميلي

٧٧- جواد الساعدي

٧٨ - شمائل العبيدي

٧٩ - منال الموسوي

٨٠ - هشام السهيل

٨١ - بيدء خضر السلمان

٨٢ - ريحان حنا ايوب

٨٣- عمار يوسف حمود

٨٤ - منى الغرابي

٨٥ - د . اقبال عبد الحسين

٨٦ - كفاء فرحان حسين

٨٧ - انتصار علي الجبوري

٨٨ - جاسم جباره

٨٩ - اسوان الكلداني

٩٠ - هدى جارالله الغبشه

٩١ - نوفل الناشئ

٩٢ - ستار الجابري

٩٣ - طه الدفاعي

٩٤ - حسن علو

٩٥ - حسين الفايز

٩٦ - منار الشديدي

٩٧ - ارشد الصالحي

٩٨ - احمد حيدر

٩٩ - جمال شكور

١٠٠ - علا عوده

١٠١ - مضر الكروي

١٠٢ - عبد الخالق العزاوي

١٠٣ - ايناس ناجي كاظم

١٠٤ - منتهى جبر

١٠٥- نورس كامل الكريطي

١٠٦ - سلام الشمري

١٠٧ - عبود وحيد العبود

١٠٨ - نهله حمد الراوي

١٠٩ - نهله جبار الفهداوي

١١٠ - هوشيار قرداغ

١١١ - ميثاق الحامدي

١١٣ - صباح الساعدي

١١٣ - يونادم كنا

١١٤ - عائشه المساري

١١٥ - كاظم فنجان الحمامي. ١١٦ - حسن رزاق الجحيشي

١١٧ - د.انعام الخزاعي

١١٨ - فالح الخزعلي

١١٩ - عباس عليوي كاظم

١٢٠ - منال وهاب المسلماوي