گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕەغدى سەدام حسێن باس لە گەڕانەوەى عێراق بۆ سەردەمێکى تر دەکات 

2021.03.21 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەغدى سەدام حسێن باس لە گەڕانەوەى عێراق بۆ سەردەمێکى تر دەکات 

ناس کورد- 

ڕەغدى کچى سەدام حوسێن تۆمارێکى دەنگی بەبۆنەى تێپەڕبوونى 18 ساڵ بەسەر ڕووخانى ڕژێمى بەعسەوە بڵاوکردەوە و هەڕەشەى گەڕانەوەى عێراق بۆ سەردەمێکى تر دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەغد سەدام حسێن (21ى ئازارى 2021) لە پەیامێکى دەنگیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردوە رایگەیاند "ئاسمانى عێراقیان بەقەلەڕەشکە داپۆشیوە و خاکەکەیان بەخیانەت پڕ کردووە، بەردەوام ئەم ڕۆژگارەیان بیردەکەوێتەوە بەڵام ئەوەش لەبیرناکەن کەهیوایان بەخوداى گەورەیە".

 

وتوشیەتى، عێراق بەهێز دەگەڕێتەوە و ئەوانیش خواستى ئەوەیان هەیە ڕۆڵى پاڵەوان لەو ئەرکەدا بگێڕن.

 

باسى لەوەش کردووە، عێراق دەروازەیەکى ڕۆژهەڵاتى جوانە و سەدام حوسێنیش قوربانى لەپێناودا داوە و ئەوانەش قەبوڵ ناکەن کە مێژووى باوکى لەکەدار بکەن و خاکى عێراقیان لێ تەنگەتاو دەکەن وەکو چۆن ئەوان کردیانە تەنگەبەرى بۆ عێراقیەکان .



لەمانگى ئازارى2003 هێزەکانى ئەمەریکا لەژێر ناوى پرۆسەى ئازادى، هێرشیان کردە سەر ڕژێمى بەعسى عێراق و لەدواى 35 ساڵ لەحوکمڕانى ئەو حیزبە لەعێراقدا ڕوخاندیان و دواتر سەدام حوسێنیش لەدواى دادگاییکردنیەوە لەسێدارە درا.