گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

كەش و هەوای هەرێم: شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین بەڕێوەیە

2021.03.21 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
كەش و هەوای هەرێم: شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین بەڕێوەیە

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى کەشناسى پێشبینى ئەوە دەکات لەئەنجامى یەکگرتنى کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆدا قۆناغێکى لاوازى بارانبارین بەشێکى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزاى بوارى کەشناسى (21ى ئازارى 2021) لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "لە ئەنجامی یەکگرتنی کاریگەری دوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست + سوور کاتەکانی ئێوارە و شەوی  سبەی دووشەمە ٢٢-٣ قۆناغێکی لاوازی بارانبارین بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر - دھۆک کاریگەری ئەبێت بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر و کەم لەھەندێک کاتدا  و تاکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ٢٣-٢ بەردەوامی ئەبێت .

 

بەگوێرەى ئەو شارەزاى کەشناسە، قۆناغی دووھەم لە ئەنجامی قوڵبوونەوەی کاریگەری ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆ لەسەر ناوچەکانمان لە نیوەرۆ و ئێوارەی رۆژی سێشەمە ٢٣-٣ دەستپێدەکات کە خۆی لە بارانبارینی بەخور و ھەورە تریشقەدا ئەبینێتەوە لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێم کاریگەری ئەبێت بەرێژەی جیاواز و بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک - ھەولێر – راپەرین.

 

دەشڵێت " لەم قۆناغەدا پێشبینی دەکرێت رێژەیەکی زۆری باران لەم ناوچانەدا ببارێت و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێبکەوێتەوە لەھەندێک ناوچەدا ، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی - کەرکوک - ھەڵەبجە کاریگەری مامناوەند و پچر پچر ئەبێت بەشێوەی تاوە باران و ھەورە تریشقە لەھەندێک کاتدا و لەناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین زیاتر ئەبێت ، لەناوچەکانی گەرمیان بەتایبەت ناوەراست و باشوری ئیدارەکە کاریگەری کەمتر ئەبێتەوە بەشێوەی بارانێکی کەم لەھەندێک کاتدا ئەگەری ئەبێت ، وە خێرای با ھەندێک کات چالاکیەکی مامناوەند بۆ نیمچە بەھێزی ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٥-٤٠کم/س .

 

هاوکات رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارین لە مەودای جێگیربوونی کاریگەری شەپۆلەکە بەم شێوەیە دیارى دەکات:

سنوری پارێزگای دھۆک ١٥ بۆ ٦٠ملیمەتر

سنوری پارێزگای ھەولێر ٥ بۆ ٦٠ملیمەتر

سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٠ بۆ ٥٠ ملیمەتر

سنوری پارێزگای سلێمانی ١٥ بۆ ٣٥ ملیمەتر

سنوری پارێزگای ھەڵەبجە ١٠ بۆ ٢٠ ملیمەتر

سنوری پارێزگای کەرکوک ٥ بۆ ١٥ ملیمەتر

سنوری ئیدارەی گەرمیان ٢ بۆ ٧ ملیمەتر

 

دەشڵێت "کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٢٥-٣-٢٠٢١لەسەر ناوچەکانمان ئەمێنێتەوە  پلەکانی گەرما لەرۆژانی ٢٥ بۆ ٢٨ی مانگ بەتێکرای ٤ بۆ ٨ پلەی سلیزی نزمدەبنەوە".