ناس کورد-
کوردانى رۆژئاواى کوردستان ئاهەنگیان بەبۆنەى هاتنى جەژنى نەورۆز ئەنجامدا و لە کوچە و کۆڵانەکانى رۆژئاواى کوردستان ئاگرى نەورۆزیان داگیرساند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى هەواڵى روسیا ئەلیەوم (21ى ئازارى 2021) لەهەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە (بەسەدان کوڕ و کچى ڕۆژئاواى کوردستان لەنێوەندى ڕێکارێکى ئەمنى توند و تۆڵى ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان بۆ پیرۆزکردنى جەژنى نەورۆز کۆبوونەوە.
بەگوێرەى ئاژانسەکە روسییەکە، زۆرێک لە بەشداربووانى ئاهەنگەکانى نەورۆز لە رۆژئاواى کوردستان جلوبەرگى کوردییان لەبەرکردبوو و ئاڵاى کوردستانیان هەڵکردبوو.