ناس کورد-
سەرۆکى رێکخراوێکى ژینگەپارێزی داواى دەستگیرکردنى ئەو هاووڵاتییە دەکات کە ئەمڕۆ لەکاتى سەیرانکردندا بەرازێکى کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ملکۆ بازیانى، سەرۆکی پارتی سەوز (21ى ئازارى 2021) لە میانەى بڵاوکردنەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیوویەتى داوای دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیەى کرد کە لەکاتى سەیرانکردندا بەرازێکى کوشت.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 21ى ئازارى 2021) بەرازێک لە دۆڵی خەلەکان خۆی دەکات بە نێو سەیرانگایەکدا، دوای تەقەکردنێکی زۆر بەرازەکە دەکوژرێت.