ناس کورد-
سەرۆکوەزیرانى عێراق بەبۆنەى هاتنى جەژنى نەورۆزەوە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان (21ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد " ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/3/21 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه پێگه‌يشت".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران كازمى پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزيان و گه‌لى كوردستان خواست".
ئاماژە بەوەش کراوە، لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايييان و هيواى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.