گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فرۆشى نەوتى کەرکوک لە مانگى پێنجدا بە ڕێژەى 23% زیادى کردووە

عێراق لە مانگى ڕابردوودا بە بڕى زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە

2019.06.02 - 21:20
عێراق لە مانگى ڕابردوودا بە بڕى زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە
ناس کورد- لە مانگى پێنجدا عێراق بە بڕى زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە، هەناردەى نەوتى کەرکوکیش لەلایەن عێراقەوە بۆ ئەو مانگە زیادى کردووە. . وەزارەتى نەوتى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا نەوتى هەناردەکراوى مانگى ئایارى ئاشکرا کرد، بە گوێرەى ئەو ڕاگەیەندراوە لەو مانگەدا عێراق زیاتر لە 110 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە، کە داهاتەکەى گەیشتۆتە حەوت ملیار و 384 ملیۆن بەرمیل نەوت. . عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەى بەوە کردووە، نەوتى هەناردە کراوى کەرکوک بۆ مانگى پێنج بریتیبووە لە سێ ملیۆن و 166 هەزار بەرمیل. . بە گوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق مانگى نیسان نەوتى هەناردەکراوى کەرکوک بریتیبووە لە دوو ملیۆن و 570 هەزار بەرمیل نەوت، بەوپێیەش هەناردەى نەوتى کەرکوک لە مانگى پێنجدا بە ڕێژەى 23% بەرزبۆتەوە. . تێکڕاى نرخى فرۆشتنى یەک بەرمیل نەوتی عێراق لە مانگى ئایاردا 66.683 دۆلار بووە. . .