گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەکان بە کوردی پیرزباییەکان کرد

ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق: مەشخەڵی ئازادی كوردستانی ڕووناك كردەوە

2021.03.21 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق: مەشخەڵی ئازادی كوردستانی ڕووناك كردەوە

ناس کورد-

رۆژنامەی ئسەباحی فەرمی لە عێراق مانشێتی لاپەڕە سەرەتای تەرخان كرد بۆ ئاهەنگەكانی نەورۆز و نووسیویەتی، مەشخەڵی ئازادی كوردستانی ڕووناك كردەوە بۆ ڕاگەیاندنی دەسپێكی نەورۆز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

me_ga.php?id=2919

هاوکات زۆرێک لە سەرکردە عێراقییەکان بە کوردی پیرۆزبایی نەورۆزیان لە گەلی کورد کرد، مستەفا کازمی لە تویتێکیدا نوسیویەتی، " لەم ڕۆژەدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكەینەوە، ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابوری و تەندروستییەكان و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێكهاتە عێراقییەكان."

me_ga.php?id=2917

هاوکات محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تویتێکی بە کوردی نوسیوە و دەڵێت، "خوازیارین ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستی نیشتمانی لە یەکێتی هەڵوێست و ئامانجەکان لەبەرەنگابونەوەی ئاڵنگارییەکاندا."

me_ga.php?id=2918