گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبەز و دابەزی دۆلار

ئامۆژگاریی شارەزایان لەبارەى هەڵگرتنی پارە پاشەکەوتکراوەکان بە دۆلار

2021.03.21 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئامۆژگاریی شارەزایان لەبارەى هەڵگرتنی پارە پاشەکەوتکراوەکان بە دۆلار

ناس کورد-
شارەزایانی جیهانیی بواری دارایی و ئابوری هۆشداری لەسەر ناجێگیربوونی نرخی دۆلار دەدەن و ئامۆژگاریی ئەوە دەکەن کە نابێت هەموو پاشەکەوتەکان بە یەک دراو بهێڵێنەوە، "بەڵکو دەبێت پارە و سامانە هەڵگیراوەکان بە چەند دراوێکی هەمەچەشن بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیدوارد بۆگرۆڤ، هاوبەشی کارگێری لەکۆمپانیای GLS INVEST لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "یاسای زێڕین بۆ وەبەرهێنەر ئەوەیە کە هەموو پاشەکەوتەکان نابێت بەیەک دراو بهێڵێتەوە، گرنگ نییە چەند نەختینەی لەبەردەستدایە".


بۆگرۆڤ جەختی لەوەشکردووەتەوە کە "نابێت هەموو پاشەکەوتەکان بەتەواوی بە دۆلار هەڵبگیرێت، دەبێت یەک لەسەرسێی سەرمایەکان بە دۆلار پاشەکەوت بکرێن، سێیەکی دیکەشیان بە یۆرۆ، ئەوەشی دەمێنێتەوە دەبیت بە دراوی لۆکاڵی هەڵبگیرێت ئەوە دراوەی کە ڕۆژانە خەرجی دەکەیت".


هاوکات ماکسیم مارکۆڤ، پڕۆفیسۆری یاریدەدەرلە بەشی بازاڕە داراییەکان لەزانکۆی ئابوریی ڕوسیا لەوباریەوە وتویەتی، "نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشان و داکشانی بەخۆیەوە بینیوە و جێگیر نەبووە، بۆیە تۆ ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکەیت جۆری ژیانت باشتر بەکەیەت بە پاڵپشتی ئەودراوە".


مارکۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ماوەیەکی کورتخایەندا ناتوانێت پێشبینی نرخی دۆلار بکەیت و بە تەواوی پێشبین ناکرێت، ئەگەری بەرزبێتەوە یان دابەزێت، بۆیە باشتر وایە پارەکەت لەو دراوەدا پاشەکەوت بکەیت کە خەرجی دەکەیت".