گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عێراق هاوڵاتیانی 37 وڵاتی لە ڤیزا بەخشی

2021.03.21 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هاوڵاتیانی 37 وڵاتی لە ڤیزا بەخشی

ناس کورد-
بە مەبەستی "پاڵپشتیکردنی ئابوریی عێراق و پەرەپێدان بەکەرتی وەبەرهێنان" عێراق بڕیاری هاوڵاتیانی 37 وڵاتی لە ڤیزا بەخشی و دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی عێراق بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید مەحننا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق (21ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ لێخۆشبوونی لە هاوڵاتیانی 37 وڵات لە ڤیزا، بریارێکی زۆر بوێرانە بووە لە دوای پێکهێنانی حکومەت، ئەو بڕیارەش بۆ پەرپێدانی کەرتی وەبەرهێنان و پشتگیری ئابوریی عێراقە کە لە 15ی ئازاردا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".


وتیشی، "بڕیارەکە بازرگان و کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەمیشەیی، یەکێتی ئەوروپا، ژاپۆن، کۆریای باشور، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا و سویسرا دەگەرێتەوە کە دەتوانن لە ڕێگەی دەروازە ئاسمانییەکان، وشکانییەکان و دەریاییەکانەوە بێنە ناو خاکی عێراقەوە لەبەرانبەر پێدانی پارەی مۆڵەتی چوونە ژوورەوەی 75 دۆلار بۆماوەی دوومانگ".


وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەس و لایەنانەی کە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە بە چاودێری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بۆ پەتای کۆرۆنا و بەڕێوشوێنی تەندروستیی توندەوە گەشت بۆ عێراق دەکەن".