گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە پەیامێكدا

سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف: نەورۆز نە جەژنە و نە پەیوەندی بە كوردیشەوە هەیە

2021.03.21 - 00:09
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف: نەورۆز نە جەژنە و نە پەیوەندی بە كوردیشەوە هەیە

ناس كورد_

سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەڕلەمانی كوردستان د. هەورامان گەچێنەیی ڕایگەیاند "نەورۆز نە جەژنە و نە پەیوەندی بە قەومی كوردەوە هەیە". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گەچێنەیی كە جگە لەسەرۆكایەتی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەرییە (ئیسلامی)، لە بڵاوكراوەیەكدا لەپەیجی خۆی "فەیسبوك" كە "ناس" دیویەتی (21 ئازاری 2021) بەناونیشانی "هەر زۆر بە کورتی و پوختی" نووسیویەتی: 

 

٭ بڕواداران تەنهاو تەنها دوو جەژنیان هەیە، جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان، و هەردوکیشیان لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە بۆمان دیاری کراوە...

٭ نەورۆزیش نە جەژنەو نەهیچ پەیوەندی بە قەومی کوردەوە هەیە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، لەبارەی حوكمی ئاگركردنەوە لەنەورۆزدا پەیامێكی بڵاوكردەوە كە باس لەوە دەكات ئەگەر بەڵگەو دەقی قەدەغەكردنیشی لە ئیسلامدا هەبێت ئەوە ئێستا بارودۆخ گۆڕاوە و دەبێت فەتواكەش بگۆڕێت.   

هەروەها دەڵێت له‌سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ كه‌ له‌نووسینێكى پێشترمدا له‌باره‌ى ڕۆژى نه‌ورۆزه‌وه‌ باسى ئه‌وه‌م كردبوو كه‌ ئاگركردنه‌وه‌ له‌وڕۆژه‌دا ئه‌گه‌ر به‌نیازو مه‌به‌ستى خراپ نه‌بێ “وه‌ك به‌پیرۆز گرتنى ئاگر كه‌ عاده‌تى مه‌جووسییه‌كان بووه‌”، ئه‌وه‌ به‌پێى بنچینه‌ى: هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌وان، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى شه‌رع قه‌ده‌غه‌ى كردبێ (الأصل في المعاملات الإباحة الاّ ما حرَّمه الشرع) ئاگر كردنه‌وه‌ش چ له‌ڕۆژى نه‌ورۆزدا “وه‌ك یادێكى نه‌ته‌وه‌یی”، وه‌ چ له‌هه‌ر ڕۆژێكیدیكه‌دا، وه‌ك سه‌رجه‌م هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كان ڕه‌وایه‌، چونكه‌ هیچ ده‌قێكى شه‌رعیی تایبه‌ت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى نیه‌.