گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

عێراق؛ هۆشدارى دەدرێت.. زریانى کۆرۆنا بەڕێوەیە

2021.03.20 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ هۆشدارى دەدرێت.. زریانى کۆرۆنا بەڕێوەیە

ناس کورد- 

وەزیرى تەندروستیى عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەبەرزبونەوەدایە و هۆشدارى دەدات لەوەى لە چەند ڕۆژى داهاتوودا عێراق زریانێکى پەتاکە بەخۆیەوە ببینێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق (شەممە 20ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، وەزارەت ئاماژەى لایە کە جەختلەوەدەکاتەوە لە گوند و ناوچەکانى دەرەوەى شارەکان سەرجەم ئەندامانى خێزانەکان تووشى پەتاى کۆرۆنا بوون.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانى پەتاکە بەهۆى بەهەند وەرنەگرتنى ڕێنماییە تەندروستییەکانەوەیە لەلایەن هاووڵاتیانەوە.

 

وەزیرى تەندروستى هۆشداریشى داوە لەوەى، چەند ڕۆژى داهاتوو عێراق زریانى پەتاکە بەخۆیەوە دەبینێت، منداڵان و ژنان و گەنجانیش حاڵەتى زۆر سەختیان لەناودایە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ژمارەى توشبووان لە زیادبووندان.