گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرجەمیان ژن و منداڵن

هەسەدە 800 کەس لە خێزانەکانی داعش ئازاد دەکات

2019.06.02 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە 800 کەس لە خێزانەکانی داعش ئازاد دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەسەر داوای شێخەکانی هۆزە عەرەبییەکانی ناوچەی ڕەقە و تەبەقە، هەسەدە بڕیاریدا سبەی دووشەمە 800 کەس لە ئەندامانی خێزانەکانی چەکدارانی داعش کە ژن و منداڵن ئازاد بکات. .   بڕیاری هەسەدە بۆ ئازادکردنی ئەو خێزانانە پاش کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات هات لەگەڵ شێخە عەرەبەکانى شاری "عەین عیسا"، کە لە 3ى ئەیاری 2019 بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا شێخە عەرەبەکان "کەفالەت"ی ئەو خێزانانەیان کرد بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە بەڵگەنامەکانیان و پێناسەکانیان تەواون و گومانی تێدا نییە.   . ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند: "لەپێناو ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەو ژن و منداڵانەی کە لە کەمپەکاندان، بۆ ئەوەی جارێکی تر بتوانن تێکەڵ بە کۆمەڵگا ببنەوە ئەو بڕیارەمان داوە، لەهەمانکاتیشدا سروشتی ناوچەکە سروشتێکی خێڵەکییە کە بە هەموو شێوەیەک بوونی ئەو ژن و منداڵانە لە کەمپەکاندا بە عەیبە دەزانن و ڕەتیدەکەنەوە". .   ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەنگاوی یەکەمدا 800 کەس لە ژن و منداڵانى چەکدارانى داعش لە کەمپى "هول" ئازاد دەکەن، ئەوەش بە گوێرەى ئەو لیستەى لەلایەن شێخە عەشایەرەکانەوە بەدەستیان گەیشتووە. . .