ناس کورد-
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بهبۆنهی جهژنی نهورۆز پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: بەباشی لە خراپی بارو گوزەرانی پێشمەرگە و نیگەرانبوون لە دۆخی دواکەوتنی مووچەکانیان، تێدەگەن، دەشڵێت، " دڵنیاتان دەکەینەوە، لەهەوڵەکانمان نەوەستاوین و لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەر دەبێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکەی وەزیری پێشمەرگە:
جەژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت"
سهری ساڵی كوردی و جهژنی نهتهوهیی نهورۆز له خانهوادهی سهربهرزی شههیدان، پێشمهرگه ئازا و قارهمانهكان، کەمئەندامبووانی سەنگەر و گهلی ئازا و خۆراگری كوردستان پیرۆز دهكهم.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە قارەمانێتی و قوربانیدانی زۆر، ھاووڵاتیانی کوردستانیش بە خۆڕاگری و نیشتمانپەروەریان بەسەر چەندین کۆسپ زاڵ بوون، دەخوازم لەئایندەیەکی نزیکیشدا بەسەر تەنگژە و گرفتەکانی ئێستاشمان زاڵبین.
نەورۆز، کە تاکە بۆنەی نەتەوەیی یە بە بێ جیاوازی بۆتە کۆکەرەوەی هەمووان و رەمزی ئازایەتی و کۆڵنەدان و نەبەردیە، با بەهەمان روحیەتەوە رووبەڕووی ئاستەنگ و گرفتەکان ببینەوە و لەو رێگەیەشەوە، دەسکەوت و ئەزموونەکەمان بپارێزین.
رێگای سەرکەوتن و رزگاربوون لە دەرد و نەهامەتیەکان چیرۆکی ئازایەتی چەندین جارەی گەلی ستەمدیدەی کوردستان بووە، دڵنیام بەم گوڕوتینەوە ئەو قۆناغەش تێدەپەڕێنین.
پێشمەرگه نەبەردەکان...
بەباشی لە خراپی بارو گوزەرانی ئێوە تێدەگەم، نیگەرانبووین لە دۆخی دواکەوتنی مووچەکانتان، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە، لەهەوڵەکانمان نەوەستاوین و لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەر دەبێت.
چۆن لەرابردوو، پێشمەرگە پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستان بووە، ئێستاش بەئەرکی نیشتمانیانەی خۆی و بە گیانی نەبەزی و دلێرانەی بۆ سەلامەتی و پاراستنی خەڵکی کوردستان و سەرکەوتن بەسەر کێشە و لەمپەڕەکان، بەردەوام سازو ئامادەیی هەیە.
با یادکردنەوەی ئەو جەژنە لەم کاتەدا، بکەینە دەرفەتێکی باش لە یەکهەڵوێستی و بەگیانی خۆشەویستیی بۆ خاک و نەتەوە رووبەڕووی تەنگەژە و مەترسیە چاوەڕوانکراوەکان ببینەوە.
نەورۆز، جگە لە هاتنی بەهار و زیندوو بوونەوەی سروشت، بۆ ئێمە هەڵگری پەیامی ژیان، هیوا و ئازادیخوازی ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و زۆردارییە، لەم بۆنەیەشدا پەیامی ئارامی و سەقامگیری لەهەرێم و ناوچەکە دەکەینە سەرمەشق و پێکەوە بەرووی ئازادی و ئاوەدانی و ئارامی هەنگاو دەنێین.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان