گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە گۆڕانەوە

گۆڕان داوای پارێزگاری لە مانەوەى قەوارەی هەرێم دەکات

2021.03.20 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان داوای پارێزگاری لە مانەوەى قەوارەی هەرێم دەکات

ناس کورد-
بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا داوای باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان و پشتگیری سیاسیی و مەعنەوی بۆ خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان دەکات و دەڵێت، "قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان پێویستە پارێزگاری لە بوون و مانەوەی بکرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی نەورۆز کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (20ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، "بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەسەر بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی خەڵکی کوردستان، کە کارکردن و تێکۆشانی بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر بۆ ھاوڵاتیان و پاراستنی ژیان و کەرامەت و ئازادیەکان، لەگەڵ بەھێزکردنەوە و گەشەپێدانی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی لەنێوان ھاوڵاتیان و ھێزە سیاسیەکانی ھەرێم و دورکەوتنەوە لە ململانێی بیرتەسکی کەسی و حیزبی و میدیایی. ھاوکات پشتگیری سیاسیی و مەعنەوی بۆ خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان".



ڕاشیگەیاندووە، قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی خوێن و قوربانیدانی تێکۆشانی سەدان ساڵە، پێویستە پارێزگاری لەبون و مانەوەی بکرێت، بەڵام قەوارەی ھەرێم بە سوپایەکی یەکگرتوو، حکومەتێکی باش و یەکگرتو، دادگایەکی بێ لایەن و پەرلەمانێکی کارا و بازاڕێکی ئازاد و قۆرخ نەکراو، لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران دەپارێزرێ و بەھێز دەکرێ. قەوارەی ھەرێم بە ھاوڵاتیەکانی دەپارێزێرێت بۆیە دەبێ ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتی سەنتەری بیرکردنەوەی حوکمڕانی بێ لە کوردستان.


بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی، لەسەر ئاستی ناوخۆیی بزوتنەوەکە بەرەو ھەڵبژاردنی ناوخۆیی و کۆنفرانسی دوەمی نیشتمانی دەڕۆن، لێرەوە بەرەو چارەسەری کێشەکان و بەھێزکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەیی و ئاشتەوایی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان ھەنگاو دەنێین.