ناس کورد-
حازم خالیدی، سەرۆكی لیژنەی چاودێریكردنی كارنامەی حكومەت لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دا لە تێپەڕاندنی پێشنیازێك لە بودجەی 2021 كە ونبووەكانی ڕۆژئاوای عێراق بە شەهید ئەژمار دەكات و دەڵێت، "ڕەنگە چەكدارانی داعشی تێكەڵ ببێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خالیدی لە ڕاگەیەنراوێکدا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە (20 ئازاری 2021) جەخت دەكاتەوە، "زۆر قورسە شەهیدان و بێسەروشوێن و ونبووانی كارە تیرۆریستییەكان لە چەكدارانی داعش جیا بكرێنەوە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق و ئەزمونی پێشتر هەیە لە ئەژماركردنی داعش بە شەهید بەڕێگای ساختە و بڕینەوەی خانەنشینی بۆیان."
حازم خالیدی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو لیستانەی پێشنیازیان كردووە مادەیەك بۆ بودجەی 2021 زیادبكرێت لەبارەی ئەژماركردنی ونبووەكانی رۆژئاوای عێراق بەشەهید جێگای نیگەرانییە و وردەكاری و ساغكردنەوەی ئەمنیی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی دوژمنانی عێراق نەگرێتەوە كە "چەكدارە یاخی و تیرۆریستەكانن".