گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی بۆ پارتی: له‌ هه‌موو كات زیاتر یه‌كده‌ست‌ و یه‌كهه‌ڵوێستین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌کان

2019.06.02 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی بۆ پارتی: له‌ هه‌موو كات زیاتر یه‌كده‌ست‌ و یه‌كهه‌ڵوێستین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌کان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- یەکێتى وەڵامی نامەى پیرۆزبایی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتى دایەوە و ڕایگەیاند، "له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا یه‌كێتى له‌ هه‌موو كات زیاتر یه‌كده‌ست‌ و باشتر یه‌كهه‌ڵوێسته‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌مان‌ و پێشخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق‌ و هه‌رێمى كوردستان‌ و خزمه‌تكردنى زیاتر به‌ كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان." لە ناوەڕۆکی پەیامەکەى یەکێتیدا هاتووە، "ئێمه‌ له‌ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر هاوخه‌باتى‌و دۆستایه‌تى نێوانمان‌ و هه‌ماهه‌نگى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌."    

دەقی پەیامەکەى یەکێتى

به‌رێزان له‌/ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان سڵاوێكى گه‌رم ... سوپاسى بروسكه‌ى پیرۆزبایى‌و په‌یامه‌ دۆستانه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ى یادى (44) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌. له‌م یاده‌ مه‌زن‌ و پیرۆزه‌دا، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر هاوخه‌باتى‌و دۆستایه‌تى نێوانمان‌ و هه‌ماهه‌نگى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌. له‌وه‌ش دڵنیایتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا یه‌كێتى له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كده‌ست‌ و باشتر یه‌كهه‌ڵوێسته‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌مان‌و پێشخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان‌و خزمه‌تكردنى زیاتر به‌ كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان. له‌گه‌ڵ رێزماندا... مه‌كته‌بی سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان 2/6/2019