گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ناچینەژێر باری’’

یەکەم لێدوانی لاهور شێخ جەنگی دوای ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

2021.03.20 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی لاهور شێخ جەنگی دوای ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

ناس کورد-
لاهور شیخ جەنگی ڕایگەیاندووە، لۆبیەکی بەهێزیان کردووە بۆ تێپەڕاندنی بودجە بەو شێوەیەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە و جەختی کردەوە کە "جگە لەوەش ناچینە ژێرباری هیچ ئەگەرێکی دیکە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی یەکێتی لێدوانێکی کورتی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتییان بڵاوکردووەتەوە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (20ی ئازاری 2021) و ڕایگەیاند، "له‌ ماوه‌ى مانگى ڕابردوو وه‌ك یەکێتی لۆبیه‌كى به‌هێزمان كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعی و سوننەکان بۆ تیپه‌راندنى یاساى بوجه‌ى 2021 به‌و جۆره‌ی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانه‌."


باسی لەوەشکردووە، "ئێمه بریاڕمان دابوو جگه له‌و رێككه‌وتنەی كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستانه ناچینه‌ ژێربارى هیچ ئه‌گه‌ریكى تر."

 

شەوی ڕابردوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەو خاڵەی بودجەی پەسەندکرد کە باس لە ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا دەکات و بەپێی ئەو ماددەیە، هەرێمى کوردستان رۆژانە لانى کەم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى عێراق دەکات، لەکۆى 460 هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێنراو، ئەوەى دیکەى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ و کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەيه، لەگەڵ رادەستكردنى نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، هەروەها دەبێت تا کۆتایی حوزەیران سەرجەم داتاکانى تایبەت بە فەرمانبەران رادەستى بەغدا بکات.