گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا نەکرا و پەرلەمانتارێکیش ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.20 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا نەکرا و پەرلەمانتارێکیش ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
بڕیار بوو کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021  بکرێت، بەڵام تائێستا نەکراوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، "بە فەرمی باس لە دواخستنی نەکراوە بەڵام دواخستنی دانیشتنەکان بەواتای بوونی کێشەیە لەو ڕێککەوتنانەی کراوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (20ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، تا ئێستا بەفەرمی باس لە دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق نەکراوە بەڵام تاوەکو ئێستا کە دانیشتنەکە نەکراوە ڕەنگە یەک دوو کاتژمێر دوابخرێت، ئەوەش بەهۆی بوونی کێشەیە لەو ڕێککەوتننانەی کراوە و هەموو دواخستنێکی دانیشتنی پەرلەمانیش بە واتای بوونی کێشەیە لە ڕێککەوتنەکان.

 

لەبارەی مەترسی گۆڕانکاریکردن لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا وەک ئەوەی لە لیژنەی دارایی پەسەندکراوە، ئاشکرایکرد، پێم وانییە گۆڕانکارییەک لەو ڕێککەوتنە بکرێت بەڵام ئەو ڕێککەوتنەش کە کراوە لە سودی هەرێمی کوردستان نییە.

 

باسی لەوەشکرد، دواخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق لەبەر کورد نییە و دیارە کێشە لە نێوان فراکسیۆنە شیعییەکان و سوننەکاندایە هەیە وەکو پیشتر باسمان کردووە کە لەبەر کورد نییە دواخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق.

 

پێشتر شیروان میرزا، ئەندامی کوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (20ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی پڕۆژەیاساکە لە لیژنەی دارایی خوێندنەوەی بۆ کرا و پشکی هەرێمیش پەسەندکرا.  

 

باسی لەوەشکرد، ئەو بڕگەیەی دیاریکراوە بۆ هەرێمی کوردستان لە بەرژوەندی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدایە و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش یەکدەنگن لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی کراوە.  

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت بەو ڕێککەوتنەی کراوە بودجەیەکی کەم بۆ هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی، "ئەو ڕێککەوتنە بەجۆرێکە ئەگەر بەراوردی بکەی وەکو ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە و زیانی بۆ هەرێمی کوردستان نییە".