ناس کورد-
دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم پێشبینیدەکات هاوشێوەى ساڵى رابردوو ئەمساڵیش گەشتیارێکى کەم روو لە هەرێم بکات، بەهۆى رێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەگەڵ هاتنى نەورۆز هەرێمى کوردستان رێوشوێنى نوێی داناوە هاتنى گەشتیار، لەناویاندا پشکنینى کۆرۆنا پێش 72 کاتژمێر لە هاتنى هەر گەشتیارێک.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم لەلێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (19ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیارو ڕێنماییەکان تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بەمجۆرە بەردەوامبن کاریگەری خراپیان لەسەر کەرتی گەشتیاری هەیە، ڕەنگە بەهەمان شێوەی ساڵی پار گەشتیار ڕوو لەهەرێمی کوردستان نەکات.
باسی لەوەشکرد، ڕەنگە تاڕادەیەک لە سلێمانی جیاوازی هەبێت لە هاتنی گەشتیاران بەڵام لە هەولێرو دهۆک هاتنی گەشتیاران تاک و تەرایەو زۆر کەمە ڕێژەکە.
نادر ڕۆستی جەختی لەوەشکردەوە دوو مانگە بەهۆی کەمی هاتنی گەشتیار ئامار وەرنەگیراوە.