گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕێکى دیکە دەگاتە هەرێم

بەکارهێنانى ڤاکسین لە هەرێم گەیشتووەتە ’’قۆناغى کۆتایی’’

2021.03.19 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەکارهێنانى ڤاکسین لە هەرێم گەیشتووەتە ’’قۆناغى کۆتایی’’

ناس کورد-

 

بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە "قۆناغى کۆتایی" و چاوەڕواندەکرێت بەم نزیکانە بڕێکى دیکەى ڤاکسین لەبەغداوە رەوانەى هەرێم بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (19ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، ئەو بڕە ڤاکسینەی کۆرۆنا لە ڕابردوو گەیشتە عێراق و هەرێمی کوردستان وەکو پێویست نەبووە لە ڕووی ژمارەوە بەڵام هاتنی ڤاکسینەکە گرنگ بوو.

 

وتیشى "ئێستاش بەکارهینانی ڤاکسینەکە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و زۆربەیان جورعەی یەکەمیان وەرگرتووە".

 

ئاسۆ حەوێزی باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا وەکو وەزارەتی تەندروستی هەریم لەهەوڵی ئەوەدان ڤاکسینی تایبەت بە هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و بۆ ئەوەش لەگەڵ چەندین کۆمپانیا گفتوگۆکراوەو دانیشتنەکانیش لەگەڵیان بەردەوامە تاوەکو دەگەنە ڕێککەوتن.

 

سەبارەت بە گەیشتنی ڤاکسینی دیکە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی، "بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو ڤاکسینی یٔەسترازینکا بگاتە عێراق، وەکو ئەوەی دەوترێت یەک ملیۆن و 250 هەزار ڤاکسینە بەڵام لەو ژمارەیە دڵنیانین، هەرکات ڤاکسینەکە گەیشت ئەو کات لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پشکی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانە دەکرێت".

 

سەبارەت بە دانپێدانانی ڤاکسینەکە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە وتی، "تاوەکو ئێستا لەلایەن WHO ەوە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنێ لەسەر ئەوجۆرەی ڤاکسین ئاشکرا نەکراوە".