کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دهستگیركردنی باندێكی "مهترسیداری ساختهكاریی" ڕاگهیاند. . عهمید ئاسۆ شێخ تهها، بەڕێوەبەرى پۆلسى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنى باندێکى ئاشکراکرد و ڕایگهیاند: "ئەو باندە مەترسیداره کاری ساختەکارییان کردووە لە مۆر و نوسراوی زۆرینەی فەرمانگەکان و حیزبەکان و رێکخراوەکانیش تەنانەت دەرەوەی هەرێم و دامەزراوەی وڵاتانی دیکە". . بەڕێوەبەرى پۆلیسی سلێمانى وتیشی، هێزهكانی پۆلیس ماوهی دوو مانگه چاودێری كارهكانی ئهو بانده دهكهن، کە سەرجەم بەڵگەکانیان ساختەیە و بەپارە کاریان کردووە، تا ئەمشەو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سەرچنار و سەرا توانیان بە بەڵگەوە دەستگیریان بکەن. . بەڕێوەبەرى پۆلیسی سلێمانى ئاشکراشی کرد، ئهندامانی باندهكه دوو کەسن و ڕەنگە فەرمانی گرتن بۆ کەسی دیکەش لەسەر ئەو دۆسیەیە دەربکرێت. . "باندەکە مۆری ساختەى وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاسایش، دەزگای پاراستن، هێزەکانی (70) و (80)ی پێشمەرگە، دادگای سلێمانی و سەرجەم بەشەکانی، فڕۆکەخانە، جنسیەی سلێمانی و بەغدا و کەرکوک، هاتوچۆی هەولێر و سلێمانی، کارتی زانیاری، کارتی نیشتیمانی، مۆڵەتنامەی تەندروستی و بەڵگەی تاوانیان لابوه بۆ دروستکردنی ئەستۆپاکی"، عهمید ئاسۆ شێخ تهها واى وت. . ئاماژەی بەوەشکرد کە باندەکە مۆری فەرمانگەی وڵاتانی دیکەشیان ساخته كردووه و بەکاریانهێناوە، لەوانە سوریا و ئیمارات و ئێران، فەرمانی دەستگیرکردنی ئێران، ههروهها بەڵگەی داعشیشیان ساختە کردووە، واتە مۆری سەرجەم دامەزراوەکانیان ساختە کردووە. . .