ناس کورد-
فراکسیۆنەکانى پارتى و یەکێتى رێککەوتنى هەرێم و لایەنە شیعییەکانیان لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە راگەیاند، پێش ئەوەى پڕۆژەى بودجە بخرێـتە دەنگانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی میدیاى فەرمى یەکێتى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاڵا تاڵەبانى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى رایگەیاندووە، لێکتێگەیشتنى باشی هەیە بۆ رێککەوتنى هەرێم و بەغدا و لەسەر پرسە بنەڕەتییەکان ڕێککەوتوون و رێککەوتنەکە ئاڕاستەى لیژنەى دارایی دەکرێت.
هاوکات بەپێی میدیاى پارتى، شیروان دوبەردانى پەرلەمانتارى پارتى رایگەیاندووە، شاندى هەرێم و لایەنە شیعییەکان لەسەر پشکى هەرێم گەیشتونەتە ڕێککەوتن.
تا ئێستا شاندى هەرێم و لایەنە شیعییەکان بەفەرمى هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
بەهار مەحمود پەرلەمانتارى هاوپەیمانى هیوا لە پەرلەمانى عێراق بە "ناس کورد" ى راگەیاند، شیعەکان لەکۆبوونەوەدان و چاوەڕوانى ئەنجامى کۆبوونەوەکەن بۆ ئەوەى پێشنیازەکەیان لەبارەى هەرێم ئاشکرابکەن.
وتیشى "پێشنیازەکەیان لەبارەى رادەستکردنى 460 هەزار بەرمیل نەوت زۆر جیاوازى نییە لەگەڵ دەقە حکومییەکە، فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ دەقە حکومییەکەدان".