کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەى دانوستان لەگەڵ ئێران بەڵام بەبێ مەرجى پێشوەختە. . مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەى ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکات بەبێ مەرجى پێشوەختە، ئاماژەى بەوەش کردووە، واشنتن دەیەوێت ببینێت کە ئێران وەک وڵاتێکى ئاسایی مامەڵە بکات. . ئەم وتانەى پۆمپیۆ لەکاتێکدایە کە حەسەن ڕۆحانى، سەرۆکى ئێران ڕۆژى شەممە ڕایگەیاندبوو، ئێران ئامادەى دانوستانە ئەگەر واشنتن بە ڕێزەوە مامەڵە بکات، بەڵام ڕەتى کردبوەوە ئێران لەژێر فشاردا بچێتە دانوستانەوە. . .