گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

هێرشی هەزاران مشک ویلایەتێکی ئوستڕاڵیا دەتۆقێنێت

2021.03.19 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشی هەزاران مشک ویلایەتێکی ئوستڕاڵیا دەتۆقێنێت

ناس کورد-

ژمارەيەكى زۆر مشك لە چەندين ناوچەى ولايەتێكى ئوستڕاڵيا دەردەكەون و دانيشتوان و جوتيارانى ناوچەكەش داواى بە هاناوەچوون دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "نيو دەيلى" ئوسترالى (19ى ئازارى 2021) بڵاويكردووەتەوە، جوتيارانى ولايەتى نيو ساوس وێڵز كە پێنجەم گەورەترين ولايەتى ئەو وڵاتەيە داوا لە دەسەڵاتدارانى ولايەتەكە دەكەن كە ڕێوشوێنى پێويست بگرنە بەر، ئەوەش بەهۆى ئەو مشكە زۆرەى لە چەندين ناوچە بڵاوبوونەتەوە.

ڕونيشكراوەتەوە، مشكەكان بەشێكى زۆرى ئەو عەلەف و بەروبومەى هەيانە لەناويان بردووە و بەردەواميشن لە داگيركردنى ماڵ و شوێنەكانى بەخێوكردنى گيانداران و كۆگاكان، بۆيە داوا دەكەن لەناو ببردرێن.

 

لاى خۆيەوە جەيمس جاكسۆن، سەرۆكى يەكێتى جوتيارانى ولايەتەكە ئاماژەى بەوەداوە، چەند هەفتەيەكى تر وەرزى كشتوكاڵى زستانە دەستپێ دەكات و جوتيارەكان ترسێكى گەورەيان لێ نيشتووە، بۆيە پێويستە ڕێپێدانى فرياگوزارى دەربكرێت بۆ بەكارهێنانى "فۆسفۆدى زينك" بۆ پاراستنى تۆوەكانيان.

جوتياران باس لەوە دەكەن، مشكەكان زيانێكى زۆریان بەو دانەوێڵانە گەياندووە كە بۆ ئەگەرى وشكەساڵى عەمباريان كردووە، پێويستە ئەو مەترسيە پێش دەستپێكردنى وەرزى كشتوكاڵى زستانە چارسەر بكرێت.

 

لەلايەكى ترەوە ماڵپەڕى "استراليا بالعربي" ئاماژەى بەوەداوە، دەركەوتنى ئەو مشكانە دواى شەپۆلێكى بارانبارينى بەخوڕ بوو، هەروەها كۆمپانياى "هەنتەر نيو ئينگلاند" بۆ تەندروستى هۆشدارى داوە لە دەركەوتنى پەتاى "بريميات" بەهۆى مشكەكانەوە كە دەتوانن بۆ مرۆڤى بگوازنەوە و بەهۆى بەكتريايەكەوەيە كە لە ميزى ئەو مشكانەدايە.

 

يەكێك لە دانيشتوانى ناوچەكە دەڵێت، بارودۆخەكە زۆر خراپە و لە هەموو شوێنێك مشك دەبينيت، لەسەر جێگەى خەوتنەكەت و ناو ئۆتۆمبێلەكە و ناو دۆڵابى جلەكانت، هەر كونێك بدۆزنەوە خۆيانى پێدا دەكەن.