گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لیژنەی دارایی باس لە قەرەبووکردنەوەى زەرەرمەندانی گۆڕانکاری نرخی دۆلار دەکات

2021.03.19 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی باس لە قەرەبووکردنەوەى زەرەرمەندانی گۆڕانکاری نرخی دۆلار دەکات

ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی داریی پەرلەمانی عێراق لەبارەى قەرەبووکردنەوەى زەرەرمەندانی گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕایگەیاند، هەموو عێراقییەکان بەو ڕێکارە زیانیان پێگەیشتووە و "ناکرێت چینێک قەرەبوو بکرێتەوە و واز لە چینەکەى تر بهێنرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سافار، بڕیاردەری لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "تەواوی عێراقییەکان زەرەرمەند بوون لە بڕیاری گۆڕانکاری لە نرخی دراوەکان و ناکرێت قەرەبووی چینێک بکرێتەوە و واز لەوی تریان بهێنرێت."

 

وتیشی، "گۆڕانکاری نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بووەتەهۆی هەڵئاوسانێکی بەرچاو لە بازاڕدا و هێزی کڕینی بە دیناری عێراقی کەمکردووەتەوە، بۆیە هەمووان زەرەریان پێگەیشتووە چونکە نرخەکان بەرزبوونەتەوە و داهاتی ڕاستەقینەش کەمی کردووە و تاک و خێزان ناتوانن وەک پێشر داهاتەکانیان خەرج بکەن."

 

ئەحمەد سافار جەختی کردەوە کە "پڕۆسەی قەرەبووکردنەوە ئەرکی حکومەت نەک پەرلەمان، چونکە پەرلەمان ناتوانێت گرنگی بە چینێک بدات و واز لەوی تر بهێنێت، بۆیە پەرلەمان ئەو بابەتەى بۆ حکومەت بەجێهێشتووە چونکە ئەو بەرپرسە لە چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری لە نرخی دینار و دۆلاردا."

 

باسی لەوەشکرد، "قەرزی گشتی دوو بەشە، قەرزی ناوەکی و قەرزی دەرەکی، هەرچی قەرزی ناوەکی هەیە بە دیناری عێراقیە و دەبێت بە دیناریش بدرێتەوە، بەڵام قەرزی دەرەی دەبێت بە دۆلار بدرێتەوە."

 

هاوکات ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕەتیدەکاتەوە نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى گۆڕانکارى تێدا بکرێت و هۆکارەکەشى روندەکاتەوە.

 

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (18ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاندووە، لیژنەى دارایى لەگەڵ سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، نازانین بابەتى سەرەکى کۆبونەوەکە چییە، ئایا بۆ تێپەڕاندنى بودجەیەک یاخود قسەکردن لەسەر ماددە ناکۆکەکان.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەگەر نیەتى جدى بۆ تێپەڕاندنى پرژەى یاساى بودجە هەبێت، ئەوا دەخرایە خشتەى کارەکانى پەرلەمانەوە دواتر یاساى دادگاى فیدراڵى دادەنرا، بەڵام هەندێک لایەن هەن دەیانەوێت سەرەتا یاساى دادگاى فیدراڵى تێپەڕێندرێت، دواتریش بودجە.

 

سەبارەت بە ئەگەرى گۆڕانکارى لە نرخى دراودا ئەندامەکەى لیژنەى دارایى باسى لەوەکردووە، هیچ گۆڕانکاریەک لە نرخى دۆلار ناکرێت لە پرۆژە یاساى بودجەدا هەروەها گۆڕانکارى لە دەسەڵاتى لیژنەى دارایى و پەرلەماندا نییە، گۆڕینى نرخى دۆلار واتاى گۆڕینى تەواوى پرۆژە یاساى بودجە و خەرجى و داهاتە.

 

جەمال کۆچە جەختیلەوەشکردووەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش کورتهێنان گەورە دەبێت و ئەو لایەنانەى لە گۆڕانکارییەکە زیان دەکەن داواى قەرەبوو دەکەن و بازاڕ تێکدەچێت، خەڵکیش متمانە بە بانکى ناوەندى لەدەست دەدەن و ئەوەش زۆر قورس دەبێت.