ناس کورد-
ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئه‌گه‌ر پڕۆژەیاسای بودجه بێته ناو په‌رله‌مان هه‌م ڕێککەوتنی هەرێ" و بەغدا ده‌كرێت و هه‌م شاندی هه‌رێمیش له ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، "بۆیە پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م ئەمجارە شاندەکەى هەرێم به‌ده‌ستی به‌تاڵ لە بەغدادەوە بگه‌ڕێنه‌وه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی ئازاری 2021) دەڵێت، "شاندی هەرێم لە بەغدایە، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی دارایی دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاساكه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی مادده‌ی 11 كه په‌یوه‌ندی بهپشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، دوو پێشنیاز هه‌یه ئه‌وه‌ی كه له پێشنیازی حكومه‌ته‌وه هاتووه، ئێمه وه‌كو كورد تائێستا پێداگری له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ین، پێشنیازێكی تر هه‌یه هی كوتله شیعیهكانه ئه‌ویش هه‌ركاتێک ئه‌وان به‌ڕه‌سمی بیخه‌نه‌ڕوو قسه‌ی خۆمان ده‌بێت به‌ڵام بۆچوونەكانمان زۆر لێک دوور نیین واته مه‌جالی زۆری تێدایه كهبگهینه ڕێككه‌وتنێكی باش و سیغه‌یه‌كی هاوبه‌ش."
شێروان میرزا ئەوەشی وت، "پێشبینی ده‌كه‌م هه‌روه‌كو باسم كرد به حكومی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پێشنیازه‌كه زۆر لێکنزیكن، زۆر كێشه‌ی گه‌وره‌مان نییه بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر بودجه بێته ناو په‌رله‌مان هه‌م ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت هه‌م وه‌فدی هه‌رێمیش له‌ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆیە پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م ئەمجارە وەفدەکەی هەرێم به‌ده‌ستی به‌تاڵ لەبەغدادەوە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هەرێم."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشبینی دەکەن بەشە بودجەی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بچەسپێنرێت؟ شێروان میرزا دەڵێت، "پێشبینی ده‌كه‌ین به‌شی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا بچه‌سپێنرێت به‌ڵام له‌وانه‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر واته شیعه‌كان بیانه‌وێت هه‌ندێک ده‌ستكاری بكه‌ن به‌وپێیه‌ی هه‌م ده‌یانه‌وێت زه‌مانه‌تێک له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا دابنێن كه له‌حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرن، ده‌یانه‌وێت شتێكی وابێت كه له‌ناو شه‌قامی خۆیاندا قبوڵ كراوبێت به‌و پێیه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌پێشه، هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان به‌گشتی موخاته‌به‌ی شه‌قام ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری خۆیان قسه‌ده‌كه‌ن."
ئەوەشی وت، "به‌داخه‌وه شتێک دروستبووه كه‌ئه‌م بودجه‌یه به‌گشتی نه‌ک ته‌نها پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی ئێمه له‌لیژنه‌ی دارایی پێی ده‌ڵێین بودجه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن واته موزایه‌داتی تێدایه، خیتابی تێدایه بۆ شه‌قام بۆ ده‌نگده‌ر ئه‌مه وایكردووه جاری واهه‌یه ئیشه‌كانی لیژنه‌ی دارایی قورس ده‌كات له‌ناویشیاندا پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت كه‌هه‌م ئیلتزامی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كه‌ن هه‌م به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت كه بۆ شه‌قامی خۆشیان قبوڵ بێت."
ئەو نوێنەرە کوردە لەسەر یاسای بودجەی عێراق زیاتر دواو و وتی، "من پێموایه له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا گه‌ره‌نتی داده‌نرێت بۆ هه‌ردوولا واته چ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌غدا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ک نه‌نێرێت چ ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ند نه‌بێت هه‌رێمیش ئیلتزام نه‌كات به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌وه واته له‌به‌رئه‌وه‌ی گومان له‌هه‌ردوولا هه‌یه، بێمتمانه‌یی دروستبووه هه‌تا ئه‌م متمانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه كاتی ده‌وێت بۆیه پێموایه ئه‌م بودجه‌یه ده‌ستپێكێكی باش ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ هه‌ردوولا."
سەبارەت بەوەی دەوترێت پێشنیاری ئەوەکراوە کە هەرێم لەبری 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغداد بکات؟ لەوەڵامدا شێروان میرزا وتی، "ئه‌م پێشنیازه تائێستا به‌ناڕه‌سمی پێمان وتراوه به‌ڕه‌سمی نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی ئێمه وه‌كو كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی و وه‌كو فراكسیۆنیه كوردستانییه‌كان و وه‌كو وه‌فدی هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌ڕه‌سمی بمانده‌نێ، ڕاسته باسی 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌كه‌ن، له‌م 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بڵێین تێچووی نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێته‌وه هه‌م ده‌رهێنان و هه‌م هه‌نارده‌كردن كهبهنزیكهی 180-190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌كارهێنانی بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆیی لێ ده‌رده‌هێنرێت كه‌نزیكه‌ی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له‌كۆتایدا هه‌م پتڕۆ دۆلاریش لێ جیاده‌كرێته‌وه بۆیه 150 هه‌زار له‌وانه‌یه كه‌متریش بكات به‌پێی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی."
وتیشی، "460 هه‌زاره‌كه ده‌بێت به‌ڕه‌سمی بخرێته‌ڕوو، بزانیین ورده‌كاریه‌كه‌ی چۆنه، وای بۆده‌چم زه‌حمه‌ت نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دواجاردا هه‌م هه‌مان ژماره ده‌رده‌چێته‌وه، وه ئێمه وه‌كو كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی به‌تایبه‌تی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وه هاوپه‌یمانی هیوا چه‌ندجارێک به‌ڕه‌سمی له‌ناو لیژنه‌ی دارایی ڕامانگه‌یاندووه ئێمه له‌گه‌ڵ ههرپێشنیارێكین كهدهستوریی بێت و قابیلی جێبه‌جێكردن بێت و دژنهبێت له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا بێت به‌گشتی به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌م پێشنیاره ئه‌گه‌ر بێته پێش ورده‌كارییه‌كه‌ی دابڕێژینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک كه‌هیچ لایه‌ک هه‌ست به‌وه‌نه‌كات كه‌سته‌می لێده‌كرێت یان هه‌ست به‌وه نه‌كات كهجۆرێک بابڵێین فرتوفێڵی تێدایه، پێموایه ئێمه قبوڵمان ده‌بێت به‌ڵام چاوه‌ڕێی لایه‌نی شیعه‌ین به‌ڕه‌سمی ئه‌م پێشنیاره بخه‌نه‌ڕوو."