گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’كچانی خۆر’’ لە نەورۆزی قەندیل بڵاودەكرێتەوە

2021.03.18 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
’’كچانی خۆر’’ لە نەورۆزی قەندیل بڵاودەكرێتەوە

ناس کورد-

کتێبی "كچانی خۆر" كتێبێكی نوێی زانا حەمە غەریب، تایبەت بەو فیلمە جەنگیانەی بەتەوەری فێمێنیزمیی بەرهەمهێنراون و لەلایەن ژنانی دەرهێنەرەوە كاری دەرهێنانیان بۆ كراوە و بڕیارە لە ڕۆژی نەورۆز لە قەندیل بڵاوبکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا حەمە غەریب لەبارەی کتێبەکەوە ڕایگەیاندووە، " كتێبێكە جۆرێكە لە ژن تەوەری لە بواری سینەما، هەروەها لە فیلمەكاندا رۆڵ و كاریگەری كچان و ژنانی شەرەڤان و گەریلا دەبینین بەسەر ئەو دەرهێنەرانەوە كەچۆن قارەمانێتی ئەوان وای كردووە بیر لەوە بكەنەوە دەربارەی چیرۆكەكانی ئەوان فیلم دروست بكەن، لە كتێبەدا لێكۆڵینەوەكان لەبارەی چوار فیلمەوەیە، دوو فیلمیان داستانی و دوو فیلمیشیان دۆكیۆمێنتاریی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " چیرۆك و بابەتی فیلمەكان نزیكن لەیەكەوە كەئەویش بابەتی ژنانە، لەلایەك بەسەرهاتی ژنان وەك شەرەڤان و گەریلا چ لە قەندیل یاخود لە سەردەمی شەری داعش و بەرەنگاری لەرۆژئاوای كوردستان، لەلایەكیش  بەسەرهاتە دڵتەزێنەكانی ژنان و كچانی بەدیلگیراو لەلایەن داعش لەپەلامارەكانی شەنگال"

 

كتێبەكە یەكێكە لە زنجیرە چاپەمەنیەكانی ماڵی سینەما و بریارە لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل لە 21 ئاداری 2021 بڵاوبكرێتەوە و داهاتی كتێبەكە پێشكەش دەكرێت بۆ بەرهەمهێنانی كورتە فیلمێك لەبارەی ئەو دایكەی لە ساڵی 2015 لە سلۆپی شەهیدكرا و تەرمەكەی بۆ ماوەی حەوت رۆژ لەناو كۆڵانەكاندا مایەوە.