ناس کورد-
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای ماوەیەکی زۆر لە گەڕان بەدواداچوون توانیویانە جادووگەرێک دەستگیربکەن کە ژنێکی تەمەن 49 ساڵە و چەندین فێڵی لە هاووڵاتیان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (پێنجشەممە 18ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانمان و دوای ماوەیەکی زۆر لە گەڕانمان بەدوای کەسێکی فێڵباز و جادووگەر رۆژی پێنجشەممە 18ی ئادار توانیمان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەین، کە ژنێکی 49 ساڵە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە ژنێکی تەمەن 49 ساڵە و دەستمان بەسەر هەموو کەلوپەلەکانیدا گرتووە کە پێکهاتوون لە نووشتە، قفڵ و کلیل، هەندێک ڕەمز نووسین لەسەر پارچە کاخەز و پەڕۆ و زۆر کەلوپەلی دیکە کە لەڕێگەیەوە فێڵێکی زۆری لە هاووڵاتیان کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تۆماری دەنگی و بەڵگە لەسەر تاوانەکانی ئەو تۆمەتبارە کۆکراوەتەوە و رەوانەی دادگە دەکرێت، تۆمەتبارەکەش بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە."