گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکەم وڵات بەرگریى بەکۆمەڵى دژى کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەرگاکانى کردەوە

2021.03.18 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وڵات بەرگریى بەکۆمەڵى دژى کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەرگاکانى کردەوە

ناس کورد- 

یەکەم وڵاتى جیهان بەرگریى بە کۆمەڵى دژى پەتاى کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەرگاکانى وڵاتەکەى بە ڕووى گەشتیاراندا کردەوە، ئەوەش بەهۆى ئەو ڤاکسینانەى کە بە دیارى پێى بەخشراوە و بەسەر تەواوى دانیشتووانەکەى دابەشى کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى یۆرۆ نیوز (پێنجشەممە 18ى ئازارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانى کۆمارى سیشیل وەک یەکەم دەوڵەتى جیهان بەرگریى بە کۆمەڵى دانیشتووانەکەى دژى پەتاى کۆرۆنا ڕاگەیاند و جەختیان لەوەکردووەتەوە، لە 25ى ئازارەوە دەرگاکان بەڕووى سەرجەم گەشتیاراندا جگە لەوانەى لە باشورى ئەفریقاوە دەچن دەکاتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، سیشیل دورگەیەکى بچوکە لە کەنارەکانى ڕۆژئاواى ئەفریقا و ژمارەى دانیشتوانى 100 هەزار کەس دەبن، بەشیوەیەکى خێرا و بەربڵاو ڤاکسینیان بەسەر دانیشتوواندا دابەش کرد، کە لە وڵاتەکانى ئیمارات و هندستانەوە بە دیارى پێیان بەخشرابوو.

 

گۆڤارى فۆڕبس بڵاویکردووەتەوە، سیشیل کارێکى زۆر نایابیان کردووە لە کۆنترۆڵکردنى پەتاى کۆرۆنا و ڕێوشوێنى پاراستنى گرتە بەر، هەروەها 100 هەزار ڤاکسینى بەسەر دانیشتوانەکەیدا دابەش کردووە کە 50 هەزارى ڤاکسینى ئۆکسفۆر - ئەسترازینیکا بوو لەلایەن هندستان پێى بەخشرا و ئەوى ترى سینۆفارمى چینى بوو لەلایەن ئیماراتەوە پێى بەخشرا، ئابوریى ئەو کۆمارە بچوکە بەشیوەیەکى سەرەکى پشت بە کەرتى گەشتیارى دەبەستێت.