ناس کورد-
جیگری پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ ڕیوڕەسمێک بەبۆنەی یادی نەورۆزەوە ناکرێت و ئاگرکردنەوەش قەدەغەیە و هەرکەس ئاگر بکاتەوە سزا دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماجد سهید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 18ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " بههۆی ڕێکارەکانی خۆپاراستن و تهشهنهكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ رێورهسمێك به بۆنهی یادی نهوروز ئەنجام نادرێت."
وتیشی، هەروەها بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئاگرکردنەوە نادەین و ڕێگەنادەین ژینکەی شارەکە پیس بکرێت."
جێگری پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێکی دیکە لە دیاردەکان، تەقەکردنە کە دیاردەیەکی ناشرینە و هەرکەس کارێکی لەو چەشنە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."