گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفەرمى وادەى دەنگدان لەسەر بودجە دیاریکرا

2021.03.18 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەفەرمى وادەى دەنگدان لەسەر بودجە دیاریکرا

ناس کورد-

 

پەرلەمانى عێراق بەفەرمى سبەینێی دیاریکرد وەک وادەى دەنگدان لەسەر پڕۆژەى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆى سبەینێ هەینى پڕۆژەى بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە.

 

دیاریکردنى ئەو وادەیە دواى پەسەندکردنى هەموارى یاساى دادگاى فیدراڵى هات لەلایەن پەرلەمانەوە.

 

پێشتر ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکایەتى فراکسیۆنەکان رێککەوتن کراوە پڕۆژەى بودجە سبەینێ بخرێتە دەنگدانەوە و ئەمڕۆش دەنگ لەسەر یاساى دادگاى فیدراڵى بدرێت.  

 

کەریم علیوى لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکى کوتلەکان بەڕێککەوتنێک کۆتایی هاتووە بۆ تێپەڕاندنى یاساى دادگاى فیدراڵى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆدا.  

  

وتیشى "ئەگەر سێیەکى ئەندامان بەشدار بن پڕۆژەکە تێدەپەڕێنرێت، ئەگەریش رێژەى پێویست ئامادە نەبێت بە زۆرینەى سادە تێدەپەڕێنرێت".  

  

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها ڕێککەوتن کراوە لەسەر دیاریکردنى سبەینێ بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەى بودجە.