گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئەندامێکى لیژنەى دارایى ڕونکردنەوە لەسەر گۆڕانکارى لە نرخى دۆلاردا دەدات

2021.03.18 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکى لیژنەى دارایى ڕونکردنەوە لەسەر گۆڕانکارى لە نرخى دۆلاردا دەدات

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕەتیدەکاتەوە نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى گۆڕانکارى تێدا بکرێت و هۆکارەکەشى روندەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 18ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاندووە، لیژنەى دارایى لەگەل سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، نازانین بابەتى سەرەکى کۆبونەوەکە چییە، ئایا بۆ تێپەڕاندنى بودجەیەک یاخود قسەکردن لەسەر ماددە ناکۆکەکان.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەگەر نیەتى جدى بۆ تێپەڕاندنى پرژەى یاساى بودجە هەبێت، ئەوا دەخرایە خشتەى کارەکانى پەرلەمانەوە دواتر یاساى دادگاى فیدراڵى دادەنرا، بەڵام هەندێک لایەن هەن دەیانەوێت سەرەتا یاساى دادگاى فیدراڵى تێپەڕێندرێت، دواتریش بودجە.

 

سەبارەت بە ئەگەرى گۆڕانکارى لە نرخى دراودا ئەندامەکەى لیژنەى دارایى باسى لەوەکردووە، هیچ گۆڕانکاریەک لە نرخى دۆلار ناکرێت لە پرۆژە یاساى بودجەدا هەروەها گۆڕانکارى لە دەسەڵاتى لیژنەى دارایى و پەرلەماندا نییە، گۆڕینى نرخى دۆلار واتاى گۆڕینى تەواوى پرۆژە یاساى بودجە و خەرجى و داهاتە.

 

جەمال کۆچە جەختیلەوەشکردووەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش کورتهێنان گەورە دەبێت و ئەو لایەنانەى لە گۆڕانکارییەکە زیان دەکەن داواى قەرەبوو دەکەن و بازاڕ تێکدەچێت، خەڵکیش متمانە بە بانکى ناوەندى لەدەست دەدەن و ئەوەش زۆر قورس دەبێت.